هه‌موو ژنێك خه‌ون به‌وه ده‌بینێت ئه‌و كه‌سه‌ی خۆشی ده‌وێت هه‌مان هه‌ستی بۆی هه‌بێت، یان هه‌ستی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی خۆی وه‌ك خۆشه‌ویستی نیشان ده‌دات بۆ ده‌ربكه‌وێت، ئه‌مه‌ش كارێكی هێنده ئاسان نییه و لێهاتوویی ده‌وێت.
ژنان كاتێك سه‌رسام یان عاشقی پیاوێك ده‌بن، زۆر به ڕوونی به ڕووخسار و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانیاندا دیاره، به‌ڵام پیاوان به گشتی و پیاوی ڕۆژهه‌ڵات به تایبه‌تی له‌م ڕووه‌وه زیاتر شاراوه‌ن و ئه‌گه‌ر زۆر زیره‌ك نه‌بیت نا‌توانیت هه‌ستیان ئاشكرا بكه‌یت.
ماڵپه‌ڕی "فۆشیا" له ڕێی ئه‌م بابه‌ته‌وه، چه‌ند نیشانه‌یه‌كی ئاشكرا كردووه كه ده‌یسه‌لمێنێت ئه‌و پیاوه‌ی مه‌به‌ستته عاشقته و خۆشی ده‌وێیت:
_ به‌رده‌وام ده‌یه‌وێت دڵخۆشت بكات، چونكه پیاوێك عاشق بێت، هه‌میشه حه‌ز ده‌كات پێكه‌نینی ئه‌و ژنه ببینێت كه خۆشی ده‌وێت، بۆ ئه‌وه‌ش هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات.
_ شتت لێ ناشارێته‌وه، پیاوان خۆیان شاراوه‌ن، به‌ڵام كاتێك عاشقی ژنێك ده‌بن، گوێ به‌و شتانه ناده‌ن و ئاماده‌ن هه‌موو ژیان و ڕابردوو و داهاتووی خۆیان له به‌رده‌م ئه‌و كه‌سه دابنێن.
_ به كاتێكی زۆر خێرا وه‌ڵامی نامه‌كانت ده‌داته‌وه، زۆر جاریش به بێ هۆكار نامه بۆ هه‌واڵپرسینت ده‌نێرێت.
_ گرنگیت پێ ده‌دات، كاتێك له‌گه‌ڵ ئه‌و له شوێنێكیت، هه‌موو گرنگییه‌كت پێ ده‌دات و هه‌وڵ ده‌دات بچووكترین پێداویستییهكانیشت بۆ دابین بكا و له هیچ كه‌موكوڕیت نه‌بێت.
_ ناتگۆڕێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و به‌م شێوه‌یه عاشقت بووه، داوات لێ ناكا هیچ شتێكت بگۆڕیت، ڕاستییه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه هه‌ڵه‌كانت نابینێت، بۆیه ناتوانێ پێت بگۆڕێت.
_ قسه‌كانت له بیر ناكات، دوای ماوه‌یه‌كی دوور و درێژیش باسی شتێك بكه‌نه‌وه به ته‌واوی قسهكانتی له بیره، له‌وانه‌یه بشزانێت ئه‌و كاته ڕووخسار و جلوبه‌رگت چۆن بووه، چونكه به ته‌واوه‌تی سه‌رنجی لای تۆ بووه و به‌لایه‌وه گرنگ بوویت.
_ ده‌زانێت حه‌زت له چییه و ڕقت له چی ده‌بێته‌وه، بۆیه ئه‌و شتانه ده‌كات كه تۆ پێی دڵخۆش ده‌بیت و له‌و شتانه‌ش دوورت ده‌خاته‌وه كه بێتاقه‌تت ده‌كه‌ن.
_ ئه‌و كاته‌ی به‌جێت ده‌هێڵێت، ژوانی یه‌كتر بینینه‌وه‌ی داهاتوو داده‌نێت، چونكه به ڕاستی به ئاواته‌وه‌یه دووباره بتبینێته‌وه.