كۆمپانیای فۆرد بۆ ساڵی 2018 چه‌ندان ئۆتۆمبێلی ناوازه‌ی خسته بازاڕه‌كانه‌وه، كه یه‌كێك له‌و ئۆتۆمبێلانه فۆرد فۆكه‌س بوو كه زۆر به‌شێوازێكی جوان دیزاینی كرووه‌ته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵیك كه له ماڵپه‌ڕی "
thecarconnection" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین به‌رهه‌می كۆمپانیای فۆرد ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای فۆرد له ساڵی 2018 دا ئۆتۆمبێلێكی نوێ جۆری"Focus" ی به‌شێوازێكی نوێ دیزاین كرد و خستیه بازاڕه‌كانه‌وه، ئه‌م كۆمپانیایه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به شێوازێكی زۆر سه‌رنجڕاكێشانه دیزاین كردووه كه بووه‌ته جێی سه‌رنجی كڕیارانی ئه‌م جۆره ئۆتۆمبێلانه.
له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبێله كۆمپانیاكه ده‌ڵێت، ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیی ناوازه‌یه و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ناوازه دروست كراوه و دیزاینێكی جوانیان بۆ داناوه، جگه له‌وه‌ش ئه‌م ئۆتۆمبێله هێزێكی زۆری هه‌یه و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی له‌سه‌ره كه هێزه‌كانی ده‌گاته هێزی 252 ئه‌سپ و بزوێنه‌ره‌كه‌ی 2.0 لیترییه و شه‌ش پستۆنه و چوار تۆربۆی هه‌یه.
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌شی روون كردووه‌ته‌وه كه ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن حه‌وت گێڕه و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی هه‌یه و به شێوازێكی به‌هێز دروست كراوه به دیزاینێكی جیاوازه‌وه، هه‌روه‌ها له‌باره‌ی نرخه‌كه‌شی كۆمپانیاكه ده‌ڵێت، نرخی ئه‌م ئۆتۆمبێله ده‌گاته 17 هه‌زار و 950 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.