خانمه ئه‌ستێره‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و بواری ماكیاج (جیهان هاشم)، نوێترین وێنه‌ی خۆی بڵاو كردووه‌ته‌وه، وێنه‌كان ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری لای هه‌وادارانی دروست كردووه.
جیهان هاشم به‌هۆی ئه‌وه‌ی به ستایلێكی جیاوازه‌وه ده‌ركه‌وتووه‌ته‌وه، وه‌ك له وێنه‌كه‌دا ئاماژه‌ی پێداوه، " له من ده‌پرسن، ئاسمان چ ڕه‌نگێكه؟، شین، سوور، شینی تۆخ؟، من به‌وان ده‌ڵێم: پرسیار له تۆ بكه‌ن، چونكه تۆ ئاسمانی منی".
به‌م هۆیه‌وه هه‌وادارانی تووشی سه‌رسووڕمان بوونه‌ته‌وه و ئاماژه‌یان به‌وه كردووه ئێسته جیهان هاشم له پێوه‌ندی خۆشه‌ویستیدایه و له‌وانه‌یه ئه‌و نامه‌یه‌ی بۆ ئه‌و ناردبیت و كوره‌كه ئه‌م جاره كورد بێت.
جیهان له دایكێكی عه‌ره‌ب و باوكێكی كوردی خانه‌قینی له ساڵی 1989 له‌دایكبووه، پێشتر له ئه‌ڵمانیا ژیاوه، به‌ڵام ماوه‌ی ساڵێكه گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان، له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك پێش ئێسته خۆشه‌ویستی ئه‌كته‌ری كۆمیدیای تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان "هاوسه‌ر" بوو، ویستیان هاوسه‌رگیری بكه‌ن، به‌ڵام ڕێك نه‌كه‌وتن و جیابوونه‌وه.