ماریا هه‌ورامى خانمه هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی ده‌نگ خۆشی هه‌ورامان له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام وێنه‌یه‌كی نوێی دوای ماوه‌یه‌ك له دابڕان بڵاو كرده‌وه، به‌وه‌یش سه‌رجه‌م هه‌واداران و به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌رسام ده‌كات.
ماریا هه‌ورامی، له وێنه نوێیه‌كه‌ی به ستایلێكی جیاواز ده‌ركه‌وتووه و له‌سه‌ر وێنه‌كانی نووسیویه‌تی: "ئاوازی هه‌زار بولبوولی شه‌یدات بۆ ئه‌خوێنم نه‌تۆرێ".
به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنه‌یه له واڵی تایبه‌تی خۆی هه‌ندێك له هه‌وادارانی ڕه‌خنه‌ی لێ ده‌گرن به‌وه‌ی ئه‌ویش چووه‌ته پاڵ هونه‌رمه‌ندانی تره‌وه و به‌رهه‌می نییه و خه‌ریكی وێنه گرتنه و دانانی شیعره له‌سه‌ر وێنه‌كانی.
ماریا توانایه‌كی باشی هه‌یه له گوتنی گۆرانی هه‌ورامی و ماوه‌یه‌ك پێش ئێسته‌یش گۆرانییه‌كی هونه‌رمه‌ندی ناسراو " عه‌باسی كه‌مه‌ندی " به ناوی " به‌ینی من و تۆ " كه یه‌كێك له گۆرانییه جوان و سه‌رنجڕاكێشه‌كان له كلیپێكدا به‌ناوی "مه‌یلی جودایی" نوێ كرده‌ووه.