به‌هۆی خراپی دۆخی دارایی له هه‌رێمی كوردستان و كه‌مبوونه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی كار، هاووڵاتییان روویان له كشتوكاڵ كردووه‌ته‌وه و به‌و بڕوایه گه‌یشتوون كه ته‌نیا كشتوكاڵه ده‌توانێت به‌رگه‌ی ته‌نگژه‌كان بگرێت. به‌گوێره‌ی ئامارێك له سلێمانی ڕووبه‌ری چێنراوی زه‌وی بۆ كشتوكاڵ به ڕێژه‌ی %10 زیادی كردووه.
له ده‌یه‌ی نه‌وه‌ت له هه‌رێمی كوردستان كه‌رتی كشتوكاڵ یه‌كێك بوو له‌و كه‌رتانه‌ی كه بایه‌خێكی تایبه‌تی هه‌بوو و بژێوی زۆرێك له خه‌ڵك له‌م كه‌رته‌وه دابین ده‌كرا به جۆرێك زیاتر له نیوه‌ی خه‌ڵك خه‌ریكی كشتوكاڵ بوون. به‌ڵام له ساڵی 2000ه‌وه خه‌ڵك ساڵ به ساڵ زیاتر له گونده‌كان دوور كه‌وته‌وه و رووی له شاره‌كان كرد و پشتیان له كشتوكاڵ كرد.
گرنگترین هۆكار نه‌بوونی پلانێكی ستراتیجی بوو بۆ په‌ره‌پێدانی كشتوكاڵ له لایه‌ن حكوومه‌ت و خه‌ڵك به لێشاو دامه‌زرێنران و به‌هۆی گه‌شه‌ی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان خه‌ڵك روویان له كه‌رته‌كانی تری كار كرد.
ئه‌م دۆخه تا ساڵی 2014 به‌رده‌وام بوو كه هه‌رێمی كوردستان تووشی ته‌نگژه‌ی دارایی بوو و دواتر مووچه‌ی خه‌ڵك به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌م كرایه‌وه، جگه له‌مه كه‌رتی تایبه‌تیش پاشه‌كشه‌ی كرد. بۆیه خه‌ڵك بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه به‌ره‌و پیشه‌ی رابردوویان بگه‌ڕێنه‌وه.
شاڵاو جه‌مال به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كشتوكاڵی سلێمانی، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوو مووچه له لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه كه‌م بووه‌وه، هه‌روه‌ها كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌لی كار له كه‌رتی تایبه‌تیش وایكرد باشترین بژارده لای هاووڵاتییان گه‌ڕانه‌وه بێت بۆ كه‌رتی كشتوكاڵ .
به‌گوته‌ی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره، له سنووری پارێزگای سلێمانی ڕووبه‌ره چێنراوه‌كانی زه‌وی به كشتوكاڵ زیادی كردووه، ئه‌وه‌ش هۆكاره‌كه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی هاووڵاتییان بووه بۆ كه‌رتی كشتوكاڵ.
عارف سه‌عید كه وازی له كشتوكاڵ هێنابوو پێشتر و ماوه‌ی دوو ساڵه رووی له كشتوكاڵ كردووه‌ته‌وه، ده‌ڵێت، كشتوكاڵ زۆر گرنگه، به‌ڵام له‌م ساڵانه‌ی دوایی به‌هۆی دامه‌زراندنی هاووڵاتییان له كه‌رتی حكوومی، خه‌ڵك له كشتوكاڵ دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه.
به‌پێی ئاماره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی سلێمانی، له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوو به ڕێژه‌ی %10 ڕووبه‌ری چێنراوی زه‌وی بۆ كشتوكاڵ له سنووره‌كه زیادی كردووه.
كاسترۆ مه‌عرووف سه‌رۆكی لیژنه‌ی كشتوكاڵ له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوو له سنوری پارێزگای سلێمانی كاركردن له بواری كشتوكاڵ بۆ%20 زیادی كردووه، له كاتێكدا ساڵانی ڕابردوو زۆر به‌كه‌می هاووڵاتییانی روویان ده‌كرده‌وه كشتوكاڵكردن كه كه‌متر بوو 1%.
ئه‌و، گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵك بۆ كاری كشتوكاڵی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه دابینكردنی بژێو له كه‌رته‌كانی تر قورس بووه و خه‌ڵك بڕوای به‌وه هێناوه هیچ كه‌رتێك بارته‌قای كشتوكاڵ گرنگ نییه.
به‌ده‌ر له گه‌ڕانه‌وه هاووڵاتییان بۆ كه‌رتی كشتوكاڵ، حاڵه‌تێكی تر سه‌ری هه‌ڵداوه ئه‌ویش بریتییه له چاندنی زه‌وی به سه‌وزه‌كانی وه‌ك ته‌ماته، خه‌یار، كووله‌كه، باینجان و سه‌وزه‌كانی تر و هه‌ر خێزانێك ده‌بینی پارچه زه‌وییه‌كی كڕیوه یان به كرێی گرتووه و به چاندنی پێداویستییه‌كانی خۆی پێ دابین ده‌كات.
دوای ئه‌م دۆخه ناله‌باره‌ی به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هات، پێویسته حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌رتی كشتوكاڵ بكاته یه‌كه‌مه‌كانی كاری خۆی و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پاڵپشتی جووتیاران بكات و خه‌ڵكیش هان بدات گونده‌كان ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه.
وشه/ سلێمانی. هۆشیار عه‌لی