هه‌موو شۆفێرێكی ئۆتۆمبێل، بێ ئه‌وه‌ی به خۆی بزانێت چه‌ند ڕه‌فتارێكی بێزاركه‌ر ئه‌نجام ده‌دات، كه ده‌بێته هۆی تووڕه‌كردن و بێزاركردنی به‌رانبه‌ره‌كه‌ی، هه‌ندێك جاریش ده‌بێته هۆی ده‌رچوون له یاسا.
ئه‌مانه‌ش ئه‌و ڕه‌فتارانه‌ی شۆفێرن كه ده‌بنه هۆی بێزاركردنی شۆفێره‌كانی تر و هاووڵاتییان و پێویسته لێی ئاگادار بن:
_ له‌پێناو زوو گه‌یشتن به شوێنی مه‌به‌ست، ڕۆیشتنی شۆفێر به پێچه‌وانه‌ی ڕێیه‌كه‌ی، یه‌كێكه له ناشیرین‌ترین ڕه‌فتاره‌كان و شۆفێره‌كانی تر بێزار ده‌كات.
_ وه‌ستانی ئۆتۆمبێل له هه‌ر شوێنێك كه پێیان خۆشه، ئه‌گه‌ر ئه‌و ماركێته‌ی تۆ ده‌ته‌وێت ئۆتۆمبێلی له‌به‌رده‌م ڕاگریت شوێنی تۆی نه‌بوو، مانای ئه‌وه نییه ده‌توانی له هه‌موو شوێنێك ڕایگریت، چونكه ڕه‌نگه شوێنی ڕۆیشتن و پێچكردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانی تر بێت و بێزاریان بكه‌یت.
_ وه‌ستان بۆ ئه‌وه‌ی سه‌یری پێكدادان و كێشه‌كانی سه‌ر شه‌قام بكات، ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت یارمه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی شتێكیان لێ قه‌وماوه بده‌یت، ئۆتۆمبێله‌كه‌ت له شوێنێكی گونجاو ڕاگره و بڕۆ لایان، ده‌نا له به‌رده‌میان مه‌وه‌سته و شه‌قام قه‌ره‌باڵغ مه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دیمه‌نه ببینیت.
_ كاتێك له شه‌قامێكدای كه ده‌بێت به خێرایی ئۆتۆمبێل لێخوڕیت، به خاوی مه‌ڕۆ بۆ ئه‌وه‌ی شۆفێره‌كانی تر بێزار نه‌كه‌یت و تووشی به‌ڵایه‌ك نه‌بیت.
_ مه‌ڕۆ ناو نیشانه‌ی ترافیك، به‌ڵام هێنده دووریش مه‌به كه شۆفێره‌كانی دوای خۆت نه‌توانن بیبینن و چاوه‌ڕێی ڕۆیشتنی تۆ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی لێیان دیار بێت.
_ لایته‌كان به‌رده‌وام هه‌ڵمه‌كه، به‌تایبه‌ت له كاتی نیوه‌ڕۆدا هیچ ئیشێكت به لایته‌كان نییه و هه‌ڵی مه‌كه، نیشانه‌كانی ئۆتۆمبێله‌كه‌شت ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام هه‌ڵكه‌یت، متمانه‌ت له‌سه‌ر شه‌قام نامێنێت و كه‌س نازانێت پێچ ده‌كه‌یته‌وه به كامه لادا و تووشی به‌ڵا ده‌بیت.