ویلیا‌م هاگێرتی باڵوێزی ئه‌مه‌ریكا ڕای گه‌یاند، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ژاپۆن به‌شێوه‌یه‌كی خێرا جووڵه ده‌كه‌ن بۆ گه‌یشتنی هه‌ردوولا بۆ واژووكردنی ڕێككه‌وتنێكی بازرگانی له نێوانیان.
ئاژانسی
ڕۆیته‌رز بڵاوی كرووه‌ته‌وه، له مانگی ڕابردوو دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و شینزۆ ئابی سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن ڕه‌زامه‌ندییان نیشان دا بۆ واژووكردنی ڕێككه‌وتنێك بۆ ئه‌نجامدانی بازرگانی له نێوان هه‌ردوو وڵات به سه‌ركردایه‌تی ڕۆبه‌رت لایتهیزه‌ر نوێنه‌ری بازرگانی ئه‌مه‌ریكا و هه‌روه‌ها تۆشمیتسو مۆتێگی وه‌زیری ئابووری ژاپۆن.
هاگێرتی له كۆنفڕانسێكدا له تۆكیۆ ڕِای گه‌یاند، بازرگانی بۆ ئێمه زۆر گرنگه و به شێوه‌یه‌كی خێرا كار ده‌كه‌ین بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنێكی ئابووریی نێوانمان.
شاره‌زایانی بواری ئابووری ئاشكرایان كرد، ئه‌م ڕێكككه‌وتنه وا له حكوومه‌تی ژاپۆن ده‌كات بكه‌وێته ژێر فشاری ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌ندامبوون و گفتوگۆكردن له‌باره‌ی ڕێككه‌وتنی بازرگانی ئازاد(FTA)، هاوكات تۆكیۆ له‌مه دڵنیایه، بۆیه ده‌یه‌وێت واشنتن ڕازی بكات بۆ چوونه ناو ڕێككه‌وتنی بازرگانی وڵاتان له ڕێی زه‌ریای هێمنه‌وه كه به (TPP)ناسراوه.
هه‌ردوو وڵات پێوه‌ندییه‌كى به‌هێزى بازرگانى و ئابووریان هه‌یه به‌شێوه‌یه‌ك ژاپۆن چواره‌م هه‌نارده‌كار و هاورده‌كارى گه‌وره‌ى كه‌لوپه‌له‌كانى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكایه، له‌ساڵى 2016وه ئه‌مه‌ریكا به بڕى 63.3ملیار دۆلار كه‌لوپه‌لى هه‌نارده‌ى تۆكیۆ كردووه، هاوكات ئه‌مه‌ریكا به‌بڕى 132.2 ملیار دۆلار كه‌لوپه‌لى له ژاپۆن هاورده‌كردووه.