كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەكانی كوردستان

:: AM:10:35:12/10/2016 ‌
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا پێشبینییەكانی خۆی بۆ دۆخی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەكانی باشووری كوردستان ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەنراوەكە هاتووە، ئەمڕۆ چوارشەم لە هەولێر و دهۆك ئاسمان ساماڵ دەبێ لەگەڵ هەندێ پەڵە هەوری جیا جیا و پاشان لە هەندێ شوێن بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، لە سلێمانی و كەركووك ئاسمان ساماڵ دەبێ لەگەڵ هەندێ پەڵە هەوری جیا جیا، بەرزترین پلەی گەرمی 33 پلە و نزمترین پلەش 15 پلەی سیلیزی دەبێت.



هەروەها سبەی پێنجشەم لە هەولێر و سلێمانی و كەركووك ئاسمان ساماڵ دەبێ لەگەڵ هەندێ پەڵە هەور، لە كەركووكیش ئاسمان ساماڵ دەبێ، بەرزترین پلەی گەرمی 33 پلە و نزمترین پلەش 16 پلەی سیلیزی دەبێت.



وشە/باز ئەحمەد.


وشە - باز ئه‌حمه‌د