دوای گه‌ڕانێكی زۆر و دوور له هه‌ر نه‌شته‌رگه‌ری و تاتۆیه‌ك، باشترین گیراوه بۆ پڕكردن و ئه‌ستووركردنی برۆ دۆزرایه‌وه، هه‌موو كه‌س ده‌توانێت له ماڵی خۆیدا دروستی بكات.
زۆر له ژنان به ده‌ست كێشه‌ی ته‌نكی و كورتی برۆیانه‌وه ده‌ناڵێنن، بۆیه پسپۆڕان گیراوه‌یه‌كیان دروست كردووه كه له كورتترین ماوه‌دا تاڵی برۆكان به‌هێز و درێژ ده‌كات، به‌مه‌ش دیمه‌نی برۆ پڕ ده‌بێت و ژنان سوودی لێ ده‌بینن و چیتر پێویستیان به تاتۆكردن و نه‌شته‌رگه‌ری نابێت.
_ پێیداویستییه‌كانی گیراوه‌كه:
_ كه‌وچكێكی گه‌وره زه‌یتی خروع، ڤیتامین E و ئه‌رگان.
_ قاپێكی خاوێن و وشك.
_ فڵچه‌یه‌كی به‌كارنه‌هاتووی برۆ.
ئاماده‌كردنی:
ته‌واوی سێ زه‌یته‌كه بخه ناو قاپه‌كه، به فڵچه‌كه جوان تێكی بده تا ده‌بێته یه‌ك پارچه زه‌یت.
به‌كارهێنانی:
هه‌موو شه‌وێك به‌ر له نوستن كه‌مێك له‌و گیراوه‌یه بده له شوێنی مووی برۆكانت، به ماوه‌یه‌كی كورت مووه‌كانت به‌هێز ده‌كات و دێته‌وه شوێنی خۆی، به شێوه‌یه‌كی پڕ و سه‌رنجڕاكێش ته‌واوی تاڵه‌كانی پڕ ده‌بێته‌وه، چیتر پێویستت به قه‌ڵه‌می تاتۆ نامێنێت.