ئه‌مڕۆ سێشه‌م به‌های پشكی كۆمپانیاكان له بۆرسه‌ی ئاسیا نزم بووه‌وه دوای ئه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنه‌ران داتا و زانیاری‌یان له‌باره‌ی ئابووری چین خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ها پێشڤه‌چوونی گفتوگۆ و كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریكا و كۆریای باكور كاریگه‌ری له‌سه‌ر دانا.
ئاژانسی
ڕۆیته‌رز بڵاوی كرده‌وه، پێ ده‌چێ بازاڕی ئه‌وروپایش دوای بازاڕی ئاسیا پشكه‌كانی نزم ببێته‌وه، هه‌ریه‌كه له بۆرسه‌ی گۆڕینه‌وه‌ی بازاڕی ئابووری به‌ریتانیا FTSE .FTSE و ئه‌ڵمانیا DAX .GDAXI و فڕه‌نسا CAC .FCHI به ڕێژه‌ی 0.2% دابه‌زیوه.
هاوكات بۆرسه‌ی MSCIی بازاڕی ئاسیا و ده‌ره‌وه‌ی ژاپۆن به ڕێژه‌ی 0.8% دابه‌زیوه، دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ به‌رزترین ئاستی له مانگی ئاداره‌وه تۆمار كردبوو.
یۆشینۆری شگێمی شاره‌زا له بواری بازاڕی جیهانی و ژاپۆن ڕای گه‌یاند، به‌هۆی جێگیر نه‌بوونی بارودۆخی سیاسیی كاریگه‌ری بۆ سه‌ر بازاڕه‌كانی دنیا و بازاڕی ئاسیا داناوه، هاوكات نزیكبوونه‌وه له كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریكا و كۆریای باكور و ئه‌نجامه‌كان وای كردووه بازاڕه‌كان به ناجێگیری بمێننه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حكوومه‌تی چین ڕای گه‌یاند، نزمبوونه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنان و دابه‌زینی نرخی خانوو و فرۆشیی كه‌لوپه‌له‌كانی كاریگه‌ری له‌سه‌ر بازاڕی ئاسیا هه‌یه و له‌كاتێكدا كه هه‌وڵی باشكردنه‌وه‌ی بارودۆخی ئابووری و پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ده‌دات.