هەولێر.. وردەكاری كەوتنە خوارەوەی منداڵێك لە شوقەكانی ئیسكان
پۆلیسی هەولێر ڕای گەیاند، منداڵێكی بچووك لە نهۆمی 13ی شوقەیەكی شاری هەولێر كەوتووەتە خوارەوە و گیانی لە دەست داوە.
ئەمڕۆ سێشەم 15ی ئایار/ مایۆ، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرای كرد، ڕۆژی یەكشەم پۆلیس ئاگادار كرانەوە بە بوونی ڕووداوێكی نەخوازراو لە گەڕەكی ئیسكان، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداوەكە، دەركەوت كە منداڵێك بە ناوی (نازە كاوە محەمەد) كە تەمەنی سێ ساڵ بووە، لە ماڵەكەی خۆیان لە شوقەكانی ئیسكان، لە نهۆمی 13 كەوتووەتە خوارەوە و گیانی لە دەست داوە.
"تەرمەكەی ڕەوانەی پەیمانگەی پزیشكیی دادی كراوە و دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە كراوەتەوە و ڕەوانەی بەردەم دادوەر كراوە، دادوەریش بڕیاری داوە بە وەرگرتنی گوتەی داواكارانی مافی كەسیی مردوو و شاهێدانی ڕووداوەكە". پۆلیسی هەولێر وادەڵێت.
یەكەمجار نییە حاڵەتی كەوتنە خوارەوە لە شوقەكان روو دەدات، پێشتریش چەندان حاڵەتی لەم شێوەیە هەبووە و كەسەكان گیانیان لە دەست داوە.
وشە -
سهرخێڵ هاشم