ئه‌ستێره‌كانی دنیا به شێوازی جیاواز و سه‌رنجڕاكێش به‌شدارییان له فێستیڤاڵی كانی جیهانی كرد، كه‌چی جیاوازی كریستین ستیوارت شتێكی هێنده نامۆ بوو كه به ته‌واوی میدیاكانی به باسكردنی خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه.
كریستین ستیوارت ئه‌كته‌ری دیاری هۆڵیوود، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئاشكرایه كه خاوه‌نی كه‌سایه‌تییه‌كی جیاوازه، چونكه به‌كارهێنه‌ری به‌رده‌وامی ماده هۆشبه‌ره‌كانه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بوو به پێی نه‌ریت و یاساكانی فێستیڤاڵی كان بجووڵێته‌وه و به جوانترین و ڕازاوه‌ترین شێوه به‌شداری بكات.
به‌ڵام ئه‌و ئه‌كته‌ره به جلێكی نامۆ و قژێكی ناڕێكه‌وه به‌شداری كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌سه‌ر فه‌رشی سووری كان توانای ڕۆیشتن به پێڵاوه بن به‌رزه‌كانی نه‌ما، له‌سه‌ر پلیكانه‌كاندا پێڵاوی لابرد و به پێی په‌تی ڕۆیشت، ئه‌مه‌ش ناوبانگی له‌كه‌دار كرد و قسه‌ی جۆراوجۆری له‌سه‌ر كرا و تا ئێسته‌ش ڕه‌خنه‌ی لێ ده‌گیرێت.
كریستین ستیوارت له ساڵی 1990 له لۆس ئه‌نجلۆس له ویلایه‌تی كالیفۆرنیا له دایك بووه و یه‌كێكه له ئه‌ستێره دیاره‌كانی هۆڵیوود، له ته‌مه‌نی هه‌شت ساڵییه‌وه كاری له‌سه‌ر شانۆ كردووه، پاشان له ته‌مه‌نی 14 ساڵیدا له كه‌ناڵی دیزنی به‌شداریی له كورته فیلم‌دا كردووه. له 2003 وه‌ك ئه‌كته‌رێكی ئه‌كتیڤ ده‌ركه‌وت و له چه‌ندان فیلم‌دا به‌شداریی كردووه، به‌ڵام له 2009دا وه‌ك ئه‌ستێره له فیلمی "Twilight" ناسرایه‌وه و تا ئێسته ده‌یان خه‌ڵاتی پێشكه‌ش كراوه.
فێستیڤاڵی كانی سینه‌مایی رۆژی سێشه‌م هه‌شتی ئایار ده‌ستی به‌نمایشكردنی چالاكییه‌كانی كردووه. ئه‌و خوله‌ی خولی 71یه‌تی و له شاری كان ساز ده‌كرێت له فڕه‌نسا. ئه‌و فێستیڤاڵه كۆنترین فێستیڤاڵی تایبه‌ت به‌فیلمه و له ساڵی 1946ه‌وه به‌به‌رده‌وامی ساز ده‌كرێت، ئه‌مساڵ جیاواز له ساڵانی تر له نمایشكردنی فیلمی everybody knowsی ئه‌سغه‌ر فه‌رهادی ده‌رهێنه‌ری ناسراوی ئێرانی نمایشه‌كانی ده‌ستی پێ كرد .