دوای دوو ساڵ گه‌ڕانی زانایان به دوای زانیاری‌دا، بۆیان ده‌ركه‌وت ئه‌و ئاسكه دووسه‌ره‌ی پێرار له دایك بووه، یه‌كه‌م ئاسك بووه كه به زیندوویی بمێنێته‌وه و مێژوویه‌كی تۆمار كرد.
ساڵی 2016 له ویلایه‌تی مینیسوتای ئه‌مه‌ریكا ئاسكێكی دووسه‌ر دۆزرایه‌وه، كه زۆر به سروشتی له دایك بووبوو و ده‌ژیا، بۆیه زانایان له‌و كاته‌وه ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه و گه‌ڕان به دوای هۆكاری له‌دایكبوونی كرد.
ئه‌مساڵ دوای دوو ساڵ له لێكۆڵینه‌وه، زانایان بۆیان ده‌ركه‌وت كه پێشتر حاڵه‌تی له‌و شێوه‌یه هه‌بووه كه ئاسك یان هه‌ر ئاژه‌ڵێكی تر به ئه‌ندامێكی زیاده‌وه له دایك بوون و له‌گه‌ڵ له‌دایكبووندا مردوون، به‌ڵام ئه‌م حاڵه‌ته یه‌كه‌م جاره كه به زیندوویی ماوه‌ته‌وه و به شێوه‌ی سروشتی بێ هیچ مه‌ترسییه‌ك له دایك بووه.
لو كۆرنیسیلی لێكۆڵه‌ری ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی له‌سه‌ر ئاسكه دووسه‌ره‌كه ئه‌نجام درا، به میدیاكانی ڕاگه‌یاندووه، ئه‌م حاڵه‌ته یه‌كه‌م جار نییه و جیاواز نییه، به‌ڵام له‌دایكبوونه‌كه‌ی و مانه‌وه‌ی له ژیاندا سه‌یره و شتێكی تایبه‌ته، بۆیه مێژوویه‌كی جیاوازی بۆ حاڵه‌ته له‌دایكبوونه‌كان تۆمار كرد.
دوای لێكۆڵینه‌وه و پشكنین له تیشكی ئێكسدا، ده‌ركه‌وت ئه‌م ئاسكه به شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست له‌دایك بووه، كه یه‌ك بڕبڕه‌ی پشتی هه‌یه، له‌گه‌ڵ یه‌ك ئێسكه‌په‌یكه‌ری سه‌ره‌كی، به‌ڵام به دوو مل و سه‌ری جیاواز.