شەكر و خوێ لە ژێر زمانت دابنێی بۆچی باشە؟

:: PM:12:11:15/05/2018 ‌
ڕەنگە وا بیر بكەیتەوە كە تێكەڵكردنی شەكر و خوێ‌ زیان بەتەندروستی لەش بگەیەنێت، بەڵام لە راستیدا سوودی هەیە .بەتایبەتی ئەگەر شەكر و خوێ‌ تێكەڵ بكرێت و لەژێر زماندا دابنرێت لەكاتی نووستندا.


هەموومان دەزانین كە شەكر و خوێ‌ دەتوانن چەندان گرقتی تەندروستی دروست بكەن، ئەگەر بە رێژەیەكی زۆر بخورێت لێرەدا باس لەزیانەكانی شەكری خوێ‌ دەكەین بۆ لەش.

یەكەم: زیادبوونی كێش، شەكر پڕە لە كالۆری، دەتوانێت كێشی لەش زیاد بكات، ئەگەر بەشێوەیەكی ناتەندروست بخورێت و مەترسی چەندان نەخۆشی لە لەشدا زیاد دەكات.

دووەم: هەوكردن، شارەزایان دەڵێن شەكر دەتوانێت ببێتە هۆی هەوكردن لە لەشدا. ئەگەر هەوكردن لە لەشدا رووبدات، ئەوە چەندان نەخۆشی زیاد دەكات و هۆكار دەبێت بۆ زۆرێك لە نەخۆشییەكانی لەش بەتایبەتی نەخۆشی جومگەكان و شێرپەنجە.

سێیەم: پەستانی خوێن بەرز دەكاتەوە، خواردنی بڕێكی زۆر خوێ‌ دەبێتە هۆی بەرزكردنەوەی پەستانی خوێن، لەكاتی بەرزبوونەوەی فشاری خوێندا مەترسییەكانی نەخۆشی دڵ زیاد دەكات و رێژەی مردن بەرز دەبێتەوە.

چوارەم: نەخۆشی گورچیلە، خواردنی بڕێكی زۆری خوێ دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن بەمەش زیان بە گورچیلەكان دەگەیەنێت و ئاستی ژەهر لە لەشدا زیاد دەكات و خوێنی پاڵێوراوی گورچیلەكان ژەهراوی دەكات، ئەگەر هەریەك لەم كێشە تەندروستیانەت هەیە پێویستە رێژەی شەكر و خوێ‌ لە خۆراكەكانی رۆژانەدا كەم بكەیتەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا، ناكرێت واز لە خواردنی شەكر و خوێ‌ بهێنرێت، بەڵكوو دەبێ خواردنیان كەم بكرێتەوە، چونكە پێویستە بۆ لەش ئەگەر بەرێژەیەكی كەمیش بیخۆیت، تێكەڵكردنی ئەم دوو پێكهاتەیە بە یەكەوە چەندان گرفتی تەندروستی چارەسەر دەكات كە باوترینیان ئەمانەن:

رێ لە خەوزڕان دەگرێت، زانایانی تەندروستی دووپات لەوە دەكەنەوە، كە بڕێكی كەم لە شەكر و خوێ‌ دەتوانێت یارمەتی كەمكردنەوەی فشاری خوێن بدات، چونكە هۆرمۆنەكانی لەش هاوسەنگ دەكات، بەمەش ڕێ لە خەوزڕان دەگرێت.

لە كوپێكدا تەنیا پێنج كەوچك شەكر لەگەڵ كەوچكێك خوێ‌ تێكەڵ بكە، پاشان بە باشی تێكەڵی بكە تا دوو پێكهاتەكە بەباشی تێكەڵ دەبێت، شەوان پێش نووستن نیو كەوچكی چا لەم تێكەڵەیە لە ژێر زمان دابنێ‌، ئیتر تووشی خەوزڕان نابیت.



وشە - ئاوات ئازاد