كۆمپانیای ئۆپۆ بۆ مانگی ئایاری ساڵی 2018 یه‌كێك له نوێترین مۆبایله‌كانی خسته بازاڕه‌كانه‌وه، هه‌روه‌ها وه‌ك كۆمپانیاكه ده‌ڵێت ئه‌م مۆبایله نوێیه به به‌هێزترین مۆبایل داده‌نرێت له دنیاده، كه خاوه‌نی چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندی جیاواز و ناوازه‌یه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی كۆمپانیای ئۆپۆ ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای ئۆپۆی چینی بۆ ساڵی 2018 مۆبایلێكی نوێی دروست كرد به‌ناوی "Realme 1" ه‌وه، كه ئه‌م به‌رهه‌مه نوێیه به شێوازێكی زۆر جوان دیزاین كراوه و هێز و خێرایییه‌كی زۆری هه‌یه كه بووه‌ته یه‌كێك له باشترین مۆبایله‌كان له دنیادا.
كۆمپانیاكه له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م مۆبایله‌وه ده‌ڵێت، مۆبایله نوێكه‌ی ئه‌م كۆمپانیایه پاترییه‌كی 3410 میلی ئه‌مپێری له‌سه‌ره و پرۆسێسه‌رێكی به‌هێزی هه‌یه كه ده‌گاته340 ، جگه له‌وه‌ش كامێرایه‌كی به‌هێزی بۆ دانراوه كه كامێرای پێشه‌وه‌ی هه‌شت مێگا پێكسڵه و كامێرای دواوه‌ی 13 مێگا پێكسڵه، هه‌روه‌ها شاشه‌یه‌كی روونی هه‌یه كه 6.00 ئینجه و روونییه‌كه‌ی ده‌گات 1080 به 2160 پیكسڵ.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌م كۆمپانیایه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه ڕامی ئه‌م مۆبایله نوێیه شه‌ش گێگابایته و میمۆری ناوه‌كی له 64 گێگابایته‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و ده‌گاته 128 گێگابایت، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا به سیسته‌می ئه‌ندرۆید 8.1 كار ده‌كات و نرخه‌كه‌شی ده‌گاته 210 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.