عه‌لی بابا یه‌كێكه له چه‌ره‌سه به‌سووده‌كان بۆ جه‌سته، به‌ڵام ده‌بێت به‌شێوازێكی ته‌ندروست بخورێت و زیاده‌ڕه‌وی له خوادنیدا نه‌كرێت، چونكه پزیشكان ده‌ڵێن زۆر خواردنی عه‌لی بابا چه‌ندان زیانی هه‌یه بۆ جه‌سته.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ری "
curejoy" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له زیانه‌كانی زۆر خواردنی عه‌لی بابا ده‌كات و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی چه‌ند تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی زانستی كه بۆ عه‌لی بابا ئه‌نجام دراوه، ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌م جۆره چه‌ره‌سه به‌سووده ئه‌گه‌ر به‌شێوازێكی كه‌م بخورێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر رۆژانه رێژه‌یه‌كی زۆرت لێ خوارد، چه‌ندان زیانی ده‌بێت بۆ جه‌سته و تووشی لاوازی جه‌سته‌ی ده‌كات، بۆیه لێره‌دا باس له‌و زیانانه ده‌كه‌ین كه تووشی ده‌بیت له‌كاتی زۆر خواردنی عه‌لی بابادا:
یه‌كه‌م – زیادبوونی كێش: یه‌كێك له كێشه باوه‌كانی زۆر خواردنی عه‌لی بابا ئه‌وه‌یه كه چه‌وری جه‌سته زیاد ده‌كات و كه‌سه‌كه تووشی قه‌ڵه‌وی ده‌كات، ئه‌مه‌ش به‌هۆی بوونی رێژه‌یه‌كی زۆر كالۆری و ماده چه‌وره‌كان له‌و چه‌ره‌سه‌دا كه كاریگه‌ری دروست ده‌كه‌ن له‌سه‌ر خاوكردنه‌وه‌ی جه‌سته و زیادكردنی ئه‌گه‌ری تووشبوون به قه‌ڵه‌ویی.
دووه‌م - دروستكردنی به‌كتریا و لاوازكردنی ئێسك: یه‌كێكی تر له زیانه‌كانی زۆر خواردنی عه‌لی بابا ئه‌وه‌یه كه ده‌بێته هۆی لاوازكردنی به‌رگری جه‌سته كه ئه‌مه‌ش رێ ده‌دات به هاتنه ناوه‌وه‌ی به‌كتریا و ماده زیانبه‌خشه‌كانی تر و نه‌خۆشكردنی كه‌سه‌كه، جگه له‌وه‌ش ماده‌كانی ناو عه‌لی بابا ئه‌گه‌ر له جه‌سته‌دا زۆربن، ده‌بنه هۆی له‌ناوبردنی ماده‌ی كالسیۆم و فۆسفۆر كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی لاوازبوونی ئێسك.