كازم ساهیر و خێزانه‌كه‌ی ئاهه‌نگێكی بچووك و تا ڕاده‌یه‌ك شاراوه‌یان به بۆنه‌ی ژن ماره‌كردنی كوڕه گه‌وره‌كه‌یه‌وه ساز كرد، چه‌ند وێنه‌یه‌كیشیان بڵاو كرده‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی چوار ساڵ به‌ر له ئێسته وه‌سام كوڕه گه‌وره‌ی كازم ساهیری گۆرانیبێژی ناسراوی عێراقی له ژنه‌كه‌ی جیا بووه‌وه، ئه‌مساڵ ماوه‌یه‌كی كورت دوای ژن ماره‌كردنی باوكی، ژنێكی تری ماره كرد.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، وێنه‌ی ژن ماره‌كردنی وه‌سامی كوڕی كازم ساهیر بڵاو بووه‌ته‌وه، كه له‌گه‌ڵ ژنێكی ئیتاڵی به ڕه‌گه‌ز لبنانیدا هاوسه‌رگیری كردووه و ئه‌ڵقه‌ی هاوسه‌رگیرییان له په‌نجه‌ی ڕاستیاندا داناوه، به‌مه‌ش له ناو خه‌ڵكدا ئاشكرا بوو كه له یه‌كتر ماره بڕاون.
وێنه‌كان له ئاهه‌نگێكی بچووكی خێزانی ده‌چێت، كه كازم و كوڕه‌كانی و چه‌ند كه‌سێكی نزیكی خۆیان تێیدا به‌شدارییان كردووه، به‌ڵام تا ئێسته هیچ زانیارییه‌كی ته‌واوی له‌سه‌ر بڵاو نه‌بووه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت ناوی ژنه‌كه‌ش ئاشكرا نه‌كراوه.
ئه‌م ژن مارهكردنهی وه‌سام دوای ماوه‌یه‌كی كورت له ژن مارهكردنهكهی باوكیه‌تی، كه له‌گه‌ڵ ژنێكی توونسی دوای پێوه‌ندییه‌كی خۆشه‌ویستی له یه‌كتر ماره كران و دوای ماوه‌یه‌كی تر به نیازن له ئه‌مه‌ریكا ئاهه‌نگی گواستنه‌وه‌كه‌یان ئه‌نجام بده‌ن.