بەرهەمی نۆك مەترسی لەسەرە

:: PM:06:05:15/05/2018 ‌
نەخۆشییەكی كشتوكاڵی بڵاوبووەتەوە بەناوی "ئەسكوشیتا" كە بەهۆیەوە نۆكی جووتییاران توشی لە ناوچوون دەبێت و كشتوكاڵی سلێمانیش دووپات دەكاتەوە كە ئەو نەخۆشییە بەشێوەیەكی چڕ بڵاو بووەتەوە.

ئەمڕۆ سێشەم 15ی ئایار/ مایۆ، شاڵاو جەمال بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی سلێمانی بە "وشە"ی راگەیاند، ئەم جۆرە نەخۆشییە بڵاوبووەتەوە و ئەوەیش پێوەندی بە بارانی زۆرەوە هەیە كە ئەمساڵ ڕێژەی باران لە ساڵانی ڕابردوو زۆر زیاتر بوو.

زیاتر گوتی، ئەو نەخۆشییە كرمێك دەدات لە نۆك بە هۆیەوە نۆكەكە لە ناو دەبات،  ساڵ هەیە بە فراوانی بڵاو دەبێتەوە و ئەگەر لە ناوی نەبەین شتێك نامێنێ بەناوی نۆك، چونكە بۆ لە ناوبردنی نۆك خێرایە.

بەرپرسەكەی كشتوكاڵی سلێمانی روونیشی كردەوە كە ساڵانە بە ڕێژەیەكی زۆر لە سنوورەكە نۆك دەچێنرێت، بەڵام لەگەڵ بڵاوبونەوەی ئەو نەخۆشییە بەرهەمی ئەمساڵ مەترسی زۆری لەسەرە.

بە پێی ئامارەكانی كشتوكاڵی سلێمانی ساڵانە لە سنورەكە بە نزیكی 200 هەزار تۆن نۆك بەرهەم دەهێنرێت.

 
سلێمانی/ هۆشیار عەلی





وشە - سه‌رخێڵ هاشم