خانمه گۆرانیبێژی ناسراوی شاری سلێمانی "كیژان ئیبراهیم خه‌یات" له نوێترین ده‌ركه‌وتنیدا ستایلی خۆی گۆڕیووه و سه‌رنجی هه‌وادارانی به‌لای خۆیدا ڕاكێشاوه.
كیژان ئیبراهیم خه‌یات وێنه‌یه‌كی له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاو كرده‌وه و وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت له وێنه‌كه‌دا ستایلی خۆی گۆڕیووه كێشی ته‌واو دابه‌زیوه، هاوكات سه‌رنجى هه‌وادارانی به‌لای خۆیدا ڕاكێشاوه‌و باس له‌وه ده‌كه‌ن به‌م ستایله نوێیه‌ی جوانتر و گه‌نج تر ده‌رده‌كه‌وێت.
كیژان ئیبراهیم خه‌یات، له‌گه‌ڵ بڵاو كردنه‌وه‌ی وێنه تازه‌كه‌ی ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردوه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا به‌رهه‌مێكی نوێی بڵاو ده‌بێته‌وه.
كیژان ئیبراهیم خه‌یات كچی هونه‌رمه‌ندی ناوداری كۆچكردوو ئیبراهیم خه‌یاته. هه‌ر له منداڵییه‌وه خولیای هونه‌ر بووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی خێزانه‌كه‌ی، خێزانێكی هونه‌ری بوون. باوكی هانده‌ری گه‌وره‌ی بووه.
هونه‌رمه‌ند كیژان ئیبراهیم هاوسه‌ری په‌یكه‌رساز "زیره‌ك میره"یه، تا ئێسته‌ش ته‌نیا یه‌ك ئه‌لبوومی به‌رهه‌م هێناوه به ناوی "درۆ" كه له نۆ تراك پێك هاتووه و له ساڵی 2012 دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، له ماوه‌ی ڕابردووش‌دا ڕای گه‌یاندبوو، كه سه‌رقاڵی ئه‌لبوومێكی نوێیه كه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا بڵاوی ده‌كاته‌وه.