كۆمساى ماوه‌یه‌كه به جلوبه‌رگه نیمچه ڕووتهكانییهوه ته‌واوی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه له‌كاتێكدا هیچ به‌رهه‌مێكی نوێی هونه‌ری نییه.
دوای ئه‌وه‌ی گۆرانیبێژی ناوداری كورد "كۆمسای" له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام وێنه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێشی نوێی بڵاو كرده‌وه و هه‌وادارانی سه‌رسام كرد، ده‌نگۆی ئه‌وه‌یان بڵاو كردووه‌ته‌وه كه ئێسته خه‌ریكی كاری مۆدێله و وازی له كاری هونه‌ری هێناوه، ئه‌مه‌یش وای له هونه‌رمه‌ند كۆمسای كرد له‌سه‌ر شێوزای جله‌كانی بێته ده‌نگ و ڕوونكردنهوهیك بدات.
كۆمسای ماوه‌یه‌كه وێنه‌كانی به عه‌زێیه‌كی كوورتی ڕه‌ش ده‌گرێت، ئه‌مه‌یش یه‌كه‌مجاره ئه‌م هونه‌رمه‌نده وا ده‌ركه‌وێت، له به‌رانبه‌ردا وێنه‌یه‌كی منداڵی خۆیی ئه‌مڕۆ بڵاوو كردووه‌ته‌وه و له‌سه‌ری نووسیووه : "كێ نێوگژی كه‌ره؟ ئێرانییه‌كان سیپاڵی سپی(چه‌رمگ) بۆ زه‌ماوه‌ندیان له به‌ر ده‌كه‌ن و هێندیهكان كاتێك كه‌سێك ده‌مرێ، كه‌واته من چی له به‌ر بكه‌م؟
به وێنه تازه‌كانی توانیویه‌تی ناوه‌نده هونه‌رییه‌كان بته‌نێته‌وه و ببێته بابه‌تی سه‌ره‌كیی هه‌واڵی ئه‌ستێره‌كان به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كه ده‌رنه‌كه‌وتووه و سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانی به‌هۆی عه‌فرینه‌وه ڕاگرتبوو.
كۆمسای خه‌ڵكی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵاته و یه‌كێك بوو له به‌شدارانی به‌رنامه‌ی "خۆشترین ده‌نگ"ی كه‌ناڵی ئێن ئار تی دوو، یه‌كێك بوو له ئه‌ندامانی گرووپی دیاری قه‌ره‌داغی، ستایلی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، دوای ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ش بووه‌ته خاوه‌نی دوو ئه‌لبووم و دوایین كاریشی بڵاوكردنه‌وه ئه‌لبوومی "زرمه" بوو، ئێسته دانیشتووی وڵاتی توركیایه و خاوه‌نی چه‌ندان گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه.