شله‌ی لۆبیا به یه‌كێك له‌و شلانه داده‌نرێت كه خه‌ڵكی زۆر حه‌زیان لێیه و داواكارییه‌كی زۆری له‌سه‌ره، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پزیشكان ده‌ڵێن ئه‌و شله‌یه زۆر به‌سووده بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ری "
wpea" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی خواردنی شله‌ی لۆبیا ده‌كات و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه زانستییه‌كان كه پزیشكانی پسپۆڕ له بواری خۆراكدا ئه‌نجامیان داوه ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتووه كه شله‌ی لۆبیا به یه‌كێك له باشترین پێكهاته‌كان داده‌نرێت بۆ جه‌سته، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی لۆبیا ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده خۆراكییه‌كان و ڤیتامینه جۆراوجۆره‌كان كه به‌رپرسن له پاراستنی جه‌سته له نه‌خۆشی، بۆیه لێره‌دا باس له سووده‌كانی خواردنی شله‌ی لۆبیا ده‌كه‌ین:
یه‌كه‌م – شله‌ی لۆبیا له نه‌خۆشی دڵ ده‌تانپارێزێت: یه‌كێك له سووده‌كانی خواردنی لۆبیا ئه‌وه‌یه كه دڵ ده‌پاریزێت له هه‌ر كێشه‌یه‌ك كه تووشی ده‌بێت، هه‌روه‌ها كۆنترۆڵی به‌رزی په‌ستانی خوێن و ئاستی كۆلسترۆڵی خوێن ده‌كات كه ئه‌م دوو هۆكاره ده‌بنه هۆی تووشكردنی دڵ به جه‌ڵته، بۆیه پزیشكان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن كه شله‌ی لۆبیا بخۆین بۆ ئه‌وه‌ی له نه‌خۆشی دل به‌دووربین.
دووه‌م – شله‌ی لۆبیا هاوكاریت ده‌كات له هه‌بوونی خه‌وێكی ئارام: یه‌كێكی تر له سووده‌كانی شله‌ی لۆبیا ئه‌وه‌یه كه یارمه‌تی مێشك ده‌دات بۆ ئارامبوونه‌وه و ئیسراحه‌تدان پێی، هه‌روه‌ها پزیشكان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن كه زۆربه‌ی كات له ژه‌می ئێواراندا ئه‌م شله‌یه بخۆین، چونكه ماده‌كانی ناو لۆبیا مێشك ئارام ده‌كه‌نه‌وه و هاوكاریت ده‌كه‌ن له هه‌بوونی خه‌وێكی ئارام.