یه‌كێك له هاووڵاتییانی دانیشتووی ئه‌مه‌ریكا ڕای گه‌یاند، به هۆی ته‌قه‌كردن لێیه‌وه له لایه‌ن سه‌گه‌كه‌یه‌وه بریندار بووه، له كاتێكدا یارییان كردووه.
ڕۆژی چوارشه‌م، ڕیچارد ڕیمی 51 ساڵ و خه‌ڵكی ویلایه‌تی ئایوای ئه‌مه‌ریكی، له ماڵی خۆیاندا یاریی له‌گه‌ڵ "بالیۆ" سه‌گه‌كه‌ی كردووه، كه سه‌گێكی بنه‌چه‌ی لابرادۆر بووه.
له‌ناكاو و به بێ مه‌به‌ست سه‌گه‌كه كه له‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌كان دانیشتووه و خه‌ریكی یاریكردن بووه، له ناكاودا پیاوه‌كه پاڵی پێوه ناوه تا یاری بكات و بێته‌وه لای، به‌ڵام سه‌گه‌كه قاچی به‌ر چه‌كێك كه‌وتووه و فیشه‌كێكی ته‌قاندووه و به‌ر قاچی ڕیچارد كه‌وتووه.
ئه‌م پیاوه به په‌له ڕۆیشتووه‌ته نه‌خۆشخانه و دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵه‌وه، هه‌روه‌ها بۆ میدیاكانی ڕوون كردووه‌ته‌وه كه سه‌گه‌كه‌ی به بێ مه‌به‌ست وای كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ته‌واوی ئه‌م ماوه‌یه سه‌گه‌كه له به‌رده‌م خاوه‌نه‌كه‌یدا دانیشتووه و گریاوه، چونكه پێی وابووه كه شتێكی هه‌ڵه‌ی كردووه و نه‌ده‌بوو بیكات.