ماوه‌ی ڕۆژووگرتن به پێی خۆرئاوابوون له هه‌ر وڵاتێكدا ده‌گۆڕێت، به‌ڵام له‌م وڵاته‌دا له‌وه‌ته‌ی ئیسلام هاتووه 12 سه‌عات به‌ڕۆژوو ده‌بن و تا ئێسته‌ش هه‌روا به‌رده‌وامن.
له هه‌ندێك وڵات‌دا ڕۆژ كورته، له هه‌ندێكیش درێژتره، واته لای هه‌ندێك وڵات له بانگی به‌یانی بۆ بانگی ئێواره نۆ سه‌عاته و له هه‌ندێكیش 18، له‌به‌ر ئه‌وه ماوه‌ی ڕۆژووگرتن تیایاندا ده‌گۆڕێت، به پێی شه‌ریعه‌تی ئیسلامیش له‌و وڵاتانه‌ی كه ماوه‌ی ڕۆژووگرتنه‌كه‌یان زۆری جیاوازی له‌گه‌ڵ ماوه‌ی ڕۆژووگرتنی سعوودیه‌دا هه‌یه، ده‌توانن به پێی ئه‌و وڵاته به‌ڕۆژوو بن.
به‌ڵام مسوڵمانانی ده‌وڵه‌تی ئۆگه‌ندا كه ده‌كه‌ونه ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فریقا، هه‌موو ڕه‌مه‌زانێك 12 سه‌عات به‌ڕۆژوو ده‌بن، واته له‌وه‌ته‌ی ئیسلام گه‌یشتووه‌ته وڵاته‌كه‌یان، ئه‌مه‌ش به هۆی ئه‌وه‌یه كه شوێنی جیۆگرافییان به شێوه‌یه‌كه كه هه‌میشه كاتی خۆرهه‌ڵاتن و ئاوابوونی له ته‌واوی وه‌رز و مانگه‌كانی ساڵدا وه‌ك یه‌كه، بۆیه هه‌رگیز ماوه‌ی ڕۆژووگرتن تیایاندا ناگۆڕێت و ته‌نانات زستان و هاوینیان به‌قه‌ده‌ر یه‌ك شه‌وی درێژ یان كورته.
له ئۆگه‌ندا نزیكه‌ی 10 ملیۆن مسوڵمان بوونی هه‌یه كه ده‌كاته %27 بۆ %30 ته‌واوی دانیشتووانی وڵاته‌كه‌یان و دوێنێ یه‌كه‌م ڕۆژی ڕه‌مه‌زان بوو لای ئه‌وان، چه‌ند نه‌ریتێكی سه‌یر و جیاوازیشیان هه‌یه و ساڵانه پێڕه‌وی ده‌كه‌ن، كه ده‌بێت ته‌واوی دانیشتووان له یه‌ك ماڵدا نان بخۆن و به‌ربانگ بكه‌نه‌وه، هه‌ر كه‌سه و خواردنی خۆی ده‌بات و به‌سه‌ر ته‌واوی خه‌ڵكه‌كه‌دا دابه‌شی ده‌كه‌ن، مه‌رجیشه خواردنه تایبه‌تییه‌كانی خۆیان كه بریتین له مۆز، فولی سوودانی و ئه‌ڤۆكادۆی هه‌ر تێدابێت، هه‌روه‌ها نه‌ریتێكی سه‌یریشیان هه‌یه كه ده‌بێت چه‌ند خوله‌كێك پێش به‌ربانگ پیاوان له ژنه‌كانیان بده‌ن.