لاری كودلۆ ڕاوێژكاری ئابووری كۆشكی سپی ڕای گه‌یاند، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئامانجی واژووكردنی ڕێككه‌وتنێكی بازرگانییه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی چین له‌كاتێكدا هه‌ردوو گه‌وره‌ترین وڵاتی ئابووری دنیا بڕیاری گفتوگۆ و كۆبوونه‌وه‌یان داوه له‌م هه‌فته‌یه‌دا.
ئاژانسی
رۆیته‌رز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كودلۆ له چاوپێكه‌وتنێكدا ڕای گه‌یاندووه كه پشتگیری له بڕیاره‌كه‌ی ستیڤن منوشین وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات بۆ هه‌وڵدان به گه‌یشتنی ڕێككه‌وتنێكی بازرگانی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی په‌كین و پێویسته هه‌ردوولایه‌ن كار بۆ ئه‌م ڕێككه‌وتنه بكه‌ن.
كودلۆ ڕای گه‌یاند، ئه‌مه ڕێككه‌وتنێكی زۆرباشه و من پشتگیری ئه‌م بڕیاره ده‌كه‌م، به‌ڵام پێویسته هه‌ردوو وڵات كار بكه‌ن بۆ سه‌رخستن و گه‌یشتن به‌م ڕێككه‌وتنه.
زیاتر گوتی، بازرگانیی ئازاد باشترین چاره‌سه‌ره بۆ كێشه ئابوورییه‌كانی هه‌ردوولا و بتوانین وه‌ك گرووپێك كار بكه‌ین، هاوكات پێویسته ئه‌مه‌ریكا و چین سزا ئابوورییه‌كان بۆ سه‌ر كه‌لوپه‌لی یه‌كتر كه‌م بكه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ئابووری له‌گه‌ڵ هیچ كاتێك ئامانجی ئه‌مه‌ریكا نه‌بووه.
هاوكات تره‌مپ له تویتێكدا ڕای گه‌یاندووه، گفتوگۆ و كۆبوونه‌وه‌ی به‌رپرسانی هه‌ردوو وڵات به‌رده‌وام ده‌بێت به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه ئابوورییه‌كانی نێوانیان و گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنێكی بازرگانی.