ئەمڕۆ ئەتلەتیكۆ مەدرید و مارسیلیا بۆ جامی یۆروپا لیگ دەجەنگن

:: AM:09:58:16/05/2018 ‌

ئەمڕۆ چوارشەم هەردوو یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی و مارسیلیای فڕەنسی لە یاریی كۆتای جامی خولی ئەوروپا (یوروپا لیگ) لە شاری لیۆنی فڕەنسا رووبەڕووی یەكتر دەبنەوە.

كاتی بەڕێوەچوونی یارییەكە

یاریی كۆتای خولی یۆروپا لیگ لەنێوان هەردوو یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید و مارسیلیا سەعات 9:45ی شەو بەكاتی كوردستان بەڕێوە دەچێت.

ناوبژیوانانی یارییەكە

یارییەكە لەلایەن دەستەیەك لە ناوبژیوانانی هۆڵەندی بەسەركردایەتی بیۆرن كیپەر بەڕێوە دەچێت.

دوو یانەكە چۆن گەیشتنە یاریی كۆتایی یۆروپا لیگ

یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید لە قۆناغی پێش كۆتای خولی یۆروپا لیگ لە یاریی چوون و هاتندا بە ئەنجامی 2-1 گۆڵ لە یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی بردەوە، یانەی مارسیلیاش بە ئەنجامی 3-2 گۆڵ لە یانەی ساڵزبۆڕگی نەمساوی بردبووەوە.

مێژووی هەردوو یانەكە لە خولەكە

یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید تا ئێستا دووجار جامی خولی ئەوروپا (یۆروپالیگ)ی بەدەستهێناوە لە وەرزەكانی 2009-2010 و 2011-2012، بەڵام یانەی مارسیلیا تا ئێستا هیچ جارێك نەیتوانیوە جامەكە بباتەوە.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م