له فێستیڤاڵی سینه‌مایی جیهانیی كان، 82 ژن به‌یه‌كه‌وه به‌سه‌ر فه‌رشی سووری كاندا تێپه‌ڕین و سه‌رنجی ته‌واوی به‌شداربووان و میدیاكانیان به‌لای خۆیاندا ڕ‌اكێشا، بۆ ئه‌مه‌ش مه‌به‌ستێكیان هه‌بوو.
82 ژنه ده‌رهێنه‌ر له فێستیڤاڵی كانی جیهانی، به‌یه‌كه‌وه به‌سه‌ر فه‌رشی سووردا تێپه‌ڕین، هۆكاره‌كه‌شیان ئه‌وه‌بوو كه پیشانی هه‌موو دنیای بده‌ن كه ژنان هه‌موو كارێكیان پێ ده‌كرێت و ده‌توانن سه‌ركه‌وتنه‌كانیان به‌ره‌و دنیا ببه‌ن، ئه‌مه‌شیان به‌وه سه‌لماند كه ئه‌و ژنانه له باشترین ده‌رهێنه‌ره به‌شداربووه‌كانی فێستیڤاڵه‌كه بوون و به‌یه‌كه‌وه هاتن.
هه‌ریه‌ك له سه‌لما حایك، جین فۆندا و باتی جنكینز كه ده‌رهێنه‌ری فیلمی ئه‌كشن بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌گنس فاردا ده‌رهێنه‌ری فڕه‌نسی، بوونه خاوه‌نی خه‌ڵاتی ڕێزلێنان وه‌ك باشترین ده‌رهێنه‌ره‌كان.
هه‌روه‌ها له لایه‌ن لێژنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه هه‌ریه‌ك له كریستین ستیوارت، ئێڤا دوڤێرناری و لیا سیدۆ ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ر خه‌ڵات كران، كه 82 فیلمیان به‌رهه‌م هێناوه و به‌مه‌ش ڕكابه‌ری 1645 فیلمی به‌شداربووی ده‌رهێنه‌ره پیاوه‌كانی له فێستیڤاڵه‌كه‌دا كرد.
شایانی باسه، جین كامبیۆن تاكه ده‌رهێنه‌ری ژن بوو كه خه‌ڵاتی زێڕینی وه‌رگرت كه تێری فارماكسی به‌ڕێوه‌به‌ر گوتی، به‌شداریكردنی ژنانی له‌م شێوه‌یه زۆر گرنگه بۆ فێستیڤاڵه‌كه‌مان.
فێستیڤاڵی سینه‌مایی كان، كۆنترین فێستیڤاڵی تایبه‌ت به فیلمه، له ساڵی 1946 تا ئێسته له شاری كان فڕه‌نسا به‌ڕێوه ده‌چێت، ئه‌مساڵ خولی 71ه‌مینی به نمایشكردنی فیلمی ”everybody knows"ی ”ئه‌سغه‌ر فه‌رهادی" ده‌رهێنه‌ری ئێرانی ده‌ستی پێ كرد.