كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی كوردستان

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ هاتووه‌، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ئاسمانی كوردستان له‌ ژێر كاریگه‌ری لاوازی به‌رزه‌ پاڵه‌په‌ستۆی توركیا ده‌بێ، له‌ هه‌ولێرو سلێمانی ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێ، له‌ هه‌ندێ كات نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێ، له‌ دهۆك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێ، هه‌ندێ كات ده‌بێته‌ نیمچه‌ هه‌ور و ئه‌گه‌ری گه‌واڵه‌ باران له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان هه‌یه‌، له‌ كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێ، پاشان بۆ نیمچه‌ هه‌ور ده‌گۆڕێت، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 32 پله‌ و نزمترین پله‌یش 15 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.

هه‌روه‌ها سبه‌ی پێنجشه‌م به‌هه‌مانشێوه‌ ئاسمانی كوردستان له‌ ژێر كاریگه‌ری به‌رزه‌ پاڵه‌په‌ستۆی توركیا ده‌بێ، له‌ هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێ، له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێ، له‌ كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 33 پله‌ و نزمترین پله‌یش 15 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ، پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك ڕوو له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ ده‌كه‌ن.



وشە - باز ئه‌حمه‌د


AM:10:31:16/05/2018




ئه‌م بابه‌ته 1043 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌