گواردیۆلا بە باشترین راهێنەری خولی ئینگلیزی دیاری كرا

:: AM:10:43:16/05/2018 ‌

پێپ گواردیۆلای ئیسپانی و راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی خەڵاتی باشترین راهێنەری ئەم وەرزەی خولی نایابی ئینگلیزی 2017-2018 پێدرا.

گواردیۆلا لەم وەرزەدا لەگەڵ یانەی مانچستەر سیتی ناسناوی خولی نایابی ئینگلیزی بەدەستهێنا بەكۆكردنەوەی 100 خاڵ، نزیكترین ركابەریشی یانەی مانچستەر یونایتد بوو كە جیاوازی خاڵەكانیان 19 خاڵ بوو.

ماڵپەڕی فەرمی یانەی مانچستەر سیتی ئاشكرای كرد، گواردیۆلا یەكەم راهێنەرە لە مێژووی یانەكەدا خەڵاتی باشترین راهێنەری خولی نایابی ئینگلیزی بباتەوە كە بۆ یەكەمجار لە وەرزی 1993-1994 دەستی پێ كردووە و لەلایەن سپۆرنسەر و رۆژنامەنووس و ئەستێرەكانی پێشوو هەڵدەبژێردرێ.

گواردیۆلا خەڵاتەكەی لە یەكێك لە هۆتێلەكانی شاری لەندەنی پایەتەختی ئینگلتەڕا وەرگرت.







وشە - ئامانج ئه‌كره‌م