فیفا لە مۆندیالی 2022ی قەتەڕ سوپڕایزی هەیە

:: AM:11:00:16/05/2018 ‌

یەكەتیی تۆپی پێی ناودەوڵەتی (فیفا) ئاشكرای كرد كە لە ئێستادا گفتوگۆی ئەوە سوپڕایزێك لە مۆندیالی 2022ی وڵاتی قەتەڕ بكات و ژمارەی هەڵبژاردە بەشدارەكان لە 32 بكات بە 48 هەڵبژاردە.

یەكەتییەكە ئاشكراشی كرد بڕیاری كۆتایی لەمبارەیەوە رۆژی 13ی حوزەیران واتە رۆژێك پێش بەڕێوەچوونی یارییەكانی مۆندیالی 2018ی رووسیا دەردەكات لە كاتی كۆبوونەوەی كۆبوونەوەی گشتی یەكەتییەكەیاندا.

یەكەتییەكە ئاشكراشی كرد كە پڕۆژەكە لەلایەن 10 وڵاتی ئەمەریكای باشوور پێشكەش كراوە و لە كۆبوونەوەكەدا 211 ئەندام دەنگی لەسەر دەدەن، ئەگەر زۆرینە لەگەڵیدابوون ئەوا لە مۆندیالی 2022ی قەتەڕ ژمارەی هەڵبژاردە بەشدارەكان لە 32 زیاد دەكرێ بۆ 48.

یەكەتییەكە پێشتر بڕیاریدابوو پڕۆژەكە لە مۆندیالی 2026 جێبەجێ بكات، بەڵام ئەگەر زۆرینەی ئەندامان دەنگیان لەسەر پڕۆژەكەدا ئەوا رەنگە لە مۆندیالی 2022ی قەتەڕیش جێبەجێ بكرێ.

جێی باسە تا ئێستا چەند وڵاتێك داواكارییان پێشكەش بە یەكەتیی تۆپی پێی ناودەوڵەتی كردووە بۆ مێوانداریكردنی مۆندیالی 2026 لەوانەش مەغریب و سێ وڵاتی ئەمەریكا بەهاوبەشی كە ئەوانیش برێتین لە مەكسیك، كەنەدا و ئەمەریكا.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م