كاتێل له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندی و باشییه‌كانی ژنێكه‌وه له پیاو ده‌پرسیت، هه‌موو شتێكت بۆ باس ده‌كات، به‌ڵام هه‌رگیز ددان به زیره‌كییه‌كانیدا نانێت، ئه‌مه‌ش به پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك هۆكاره‌كه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه.
توێژه‌رانی زانكۆی ویلایه‌تی ئاریزۆنای ئه‌مه‌ریكی، توێژینه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر هۆكاری ددان نه‌نانی پیاوان به زیره‌كی ژناندا ئه‌نجام دا، بۆیان ده‌ركه‌وت كه پیاوان خۆیان به زیره‌كتر و له ئاستێكی به‌رزتر له ژنان ده‌زانن، بۆیه ناتوانن ددان به زیره‌كییان بنێن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌راوردیان بكه‌یت به ژنێكی ته‌واو زیره‌كیش ڕازی نین و به سته‌م لێكراو خۆیان ده‌بینن.
بۆ سه‌لماندنی ئه‌م ئه‌نجامه، توێژه‌ران داوایان له قوتابییانی زانكۆكه كرد كه به‌شداری له تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی زیره‌كییان له زانست‌دا بۆ ده‌ربكه‌وێت، له تاقیكردنه‌وه‌كه‌شدا قوتابییان به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ دوای خوێندنیش تاقی كرانه‌وه.
له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وت كه ژنان زیاتر تووشی شڵه‌ژان ده‌بن و كه‌مێكیش دوودڵن له ئاستی زیره‌كی خۆیان، به‌ڵام له به‌رانبه‌ردا پیاوان متمانه‌یان به خۆیان زیاتره، بۆ ئه‌مه‌ش زیاتر وردبوونه‌وه‌یان ئه‌نجام دا و ده‌ركه‌وت ژنان له بابه‌ته‌كانی ئه‌ندازیاری، بیركاری و ژمێریاریدا زیاتر تووشی ئه‌و شڵه‌ژانه ده‌بن له مێشكیاندا.
كاتێكیش زانایان به‌راوردیان له نێوان قوتابییه ژن و پیاوه‌كاندا كرد، دوو قوتابیی كچ و كوڕیان هێنا كه هه‌ردووكیان نمره‌ی 3.3 یان له تاقیكردنه‌وه‌كاندا به‌ده‌ست هێنابوو، به‌مه‌ش كوڕه‌كه ده‌یگوت كه %66ی قوتابییه‌كانی تر زیره‌كتره، كه‌چی كچه‌كه ده‌یگوت كه له %54ی قوتابییه‌كان زیره‌كتره.
ئه‌مه‌ش هه‌ر ئه‌وان نه‌بوون و له‌ناو هه‌موو قوتابییه كوڕه‌كانی تردا ئه‌مه بینرا كه خۆیان به زیره‌كتر بزانن، به‌ڵام كچه‌كان ئه‌م ددان نانه‌یان به خۆیان نه‌بوو و ده‌ترسان، بۆیه وایان كردووه پیاوانیش متمانه‌یان پێیان نه‌بێت و له خۆیانه‌وه دڵنیا بن كه له ژنان زیره‌كترن، زانایانیش بۆیان ده‌ركه‌وت كه متمانه به‌خۆبوونی ژنان وا ده‌كات له‌ناو خه‌ڵكدا به زیره‌ك ببینرێت و به چاوی كه‌متر له ئاستی خۆی سه‌یر نه‌كرێت.