فابریگاس هاوسەرگیری لەگەڵ ئافەرتی خەونەكانی كرد

:: AM:11:28:16/05/2018 ‌

سیسك فابریگاسی ئەستێرەی ئیسپانی و یانەی چێڵسی ئینگلیزی ئاشكرای كرد بەفەمی هاوسەرگیری لەگەڵ خۆشەویستە لبنانییەكەی دانیێلا سەمعان كردووە و بوونەتە ژن و مێرد.

فابریگاس چەند وێنەیەكی پڕۆسەی هاوسەرگیرییەكەی دانیێلا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئیسنتگرام) بڵاو كردەوە و لە كۆمێنتێكیشدا نووسیبووی "هاوسەرگیریم لەگەڵ ئافرەتی خەونەكانم كرد، سوپاست دەكەم دانیێلا".

پەیوەندی خۆشەویستی نێوان فابریگاس و دانیێلا لە ساڵی 2011وە درێژەی هەیە و لەنێوانیشیاندا 3 منداڵ هەیە بەناوەكانی لیا 3 ساڵ، كاپری ساڵ و نیوێك و لیۆناردۆ چەند مانگێك.

جێی باسە دانیێلا 12 ساڵ تەمەنی لە فابریگاس گەورەترە و كوڕ و كچێكی تریشی لە هاوسەرەكەی پێشووی لەگەڵیدا دەژی.










وشە - ئامانج ئه‌كره‌م