سه‌رۆكی ویلایه‌تی ڕووسیا له په‌رله‌مانی مۆسكۆ ڕای گه‌یاند، ئامانجی ئه‌مه‌ریكا له سه‌پاندنی سزاكان بۆ خاوكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی گه‌شه‌كردن و پێشكه‌وتنی وڵاتانه.
ڕۆژی سێشه‌م ڤاچسیلاڤ ڤۆلدین سه‌رۆكی ویلایه‌تی دومای ڕووسیا به پێگه‌ی
rtڕووسی ڕاگه‌یاندووه، سیاسه‌تی سزادانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌و وڵاتانه‌یه كه به شێوه‌یه‌كی چالاكانه له گه‌شه‌كردن و پێشكه‌وتندان وه‌ك ڕووسیا و ئێران و چین و وڵاتانی پێشكه‌وتووی تر.
زیاتر گوتی، هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی ڕووبه‌ڕووی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا ده‌بنه‌وه، ئه‌وا هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن له سیاسه‌ته‌كانی واشنتن و هه‌روه‌ها هانا بۆ ڕووسیا دێنن بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تییان بدات و پشتگیری‌یان لێ بكات.
ڤۆڵدین ئاشكرای كرد، حكوومه‌تی ڕووسیا له‌و بڕوایه‌دا نه‌بوو سزا ئابوورییه‌كان به‌م شێوه‌یه ده‌بێته هۆی ته‌نگژه و پاڵه‌په‌ستۆی سیاسی و ئابووری، به‌ڵام مۆسكۆ وه‌ك هه‌موو كات دوور ده‌كه‌وێته‌وه له ده‌ستوه‌ردان له سیاسه‌ت و كاروباری ناوخۆیی وڵاتانی تر، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ڕووسیا به‌شێوه‌یه‌كی زۆر نادۆستانه بوو كه كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر 400 كۆمپانیا و 200 هاووڵاتیی وڵاته‌كه‌مان، به‌ڵام له هه‌وڵداین بۆ پارێزگاریكردن له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌مان و گره‌نتی ئاسایش و سه‌لامه‌تی و ئازادی هاووڵاتییانی ڕووسیا ده‌ده‌ین.