پێكهاتەی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بۆ مۆندیالی 2018ی رووسیا

:: PM:12:02:16/05/2018 ‌

یواكیم لۆفی راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا ناوی 27 یاریزانی وڵاتەكەی راگەیاند وەك پێكهاتەی سەرەتایی بۆ یارییەكانی مۆندیالی 2018 كە بڕیارە لە 14ی حوزەیران تا 15ی تەمووز لە وڵاتی رووسیا بێتە ئەنجامدان.

راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا تا رۆژی 4ی مانگی داهاتوو ناوی 4 یاریزان رەش دەكاتەوە و بە 23 یاریزان بەشداری ركابەرییەكانی مۆندیال دەكات.

لە پێكهاتە سەرەتاییەكەدا ناوی مانوێل نۆیەری گۆڵپارێزی یانەی بایرن میونشن تۆمار كراوە كە ماوەیەكی زۆرە بەهۆی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەوە هیچ یارییەكی ئەنجام نەداوە، راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا هەروەها ماركۆ رۆیسی هێرشبەری یانەی بڕووسیا دۆرتمۆندیشی بانگهێشتكردووە كە ماوەیەكی كەمە لە پێكانە دوور و درێژەكەی چاكبووەتەوە.

ئەوەی جێگەی سەرنجە لە پێكهاتەكەدا ناوی ماریۆ گۆتزەی ئەستێرەی یانەی بڕووسیا دۆرتمۆند تێ نەكراوە كە خاوەن گۆڵی سەركەوتنی یاریی كۆتای مۆندیالی 2014ی بەڕازیل بوو، هەروەها ساندرۆ ڤاگنەری هێرشبەری ینەی بایرن میونشنی ئەڵمانیش لە پێكهاتەكە دوور خراوەتەوە.

پێكهاتە سەرەتاییەكەی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بەمشێوەی خوارەوەیە:-

گۆڵپارێزان: نۆیەر، تیر شتیگن، لینۆ و تراپ.

بەرگری: بواتینگ، گینتەر، هیكتۆر، هۆمێڵز، كیمیچ، بلاتنهارت، رۆدریگەر، شۆلی، جۆناتان تا.

ناوەڕاست: براندت، گۆندۆگان، خزێڕە، كڕووس، گۆریتسكا، رۆدی، دراكسلەر، ئۆزێل، رۆیس، لیرۆی سانی.

هێرشبەر: گۆمێز، ڤێرنەر، پیتەرسین و موولەر.

هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە مۆندیالی 2018ی رووسیا لە كۆمەڵەی شەشەم یاریی دەكات و رووبەڕووی هەڵبژاردەكانی سوێد و كۆریای باشوور و مەكسیك دەبێتەوە.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م