دوایین زانیاری لەسەر گۆڕانكارییەكانی جامی جیهانی یانەكان
دوای ئەوەی یەكەتیی تۆپی پێی ناودەوڵەتی (فیفا) بڕیاری دا گۆڕانكاری لە پاڵەوانیەتیی جامی جیهانی یانەكان بكات، 10 یانەی گەورەی ئەوروپا ئامادەییان پێشانداوە بەشداریی یەكەمی پاڵەوانیەتییەكە بكەن بە سیستەمە نوێیەكەی.
رۆژنامەی (سەن)ی ئینگلیزی ئاشكرای كرد: فیفا بڕیاریداوە گۆڕانكاری ریشەیی لە ركابەرییەكانی جامی جیهانی یانەكان بكات و ژمارەی یانە بەشدارەكان بكات بە 24، پاڵەوانیەتیی یەكەمیش بەو سیستەمە نوێیە لە ساڵی 2021 لە وڵاتی چین بەڕێوە دەچێت.
رۆژنامەكە ئاشكراشی كرد: بەگوێرەی سیستەمی پاڵەوانیەتییەكە 12 یانەی گەورەی ئەوروپا لە پاڵەوانیەتییەكەدا بەشدار دەبن، تا ئێستاش 10 یانە ئامادەییان پێشانداوە بەشداری یەكەم بن ئەوانیش پێكهاتوون لە یانەكانی: مانچستەر یونایتد، لێڤەرپوول، ریال مەدرید، بەرشەلۆنە، پاریس سان جێرمان، ئەیاكس ئەمستەردام، یۆڤانتۆس، میلان، ئینتەر میلان و بایرن میونشن.
ئەو دوو یانەیەش كە ماوەن دواتر لەنێوان یانەكانی چێڵسی، مانچستەر سیتی، ئەتلەتیكۆ مەدرید، بڕووسیا دۆرتمۆند، بەنفیكا و پۆرتۆ هەڵدەبژێردرێن.
وشە -
ئامانج ئهكرهم