زیپكەی ناوچەوان چییە و چۆن چارەسەر دەكرێ؟

:: PM:01:38:16/05/2018 ‌
زیپكە لە هەموو بەشێكی لەش دەردەكەوێت وەكو روومەتەكان، ناوچەوان چونكە ئەم دوو شوێنە بڕێكی زیاتر لە چەوری بەرهەم دێنن و چالاكترن لە بەشەكانی تری پێست، لێرەدا باس لە هۆكار و چارەسەركردنی زیپكەی ناوچەوان دەكەین، بۆ لابردنیشیان باشتر وایە بیر لە چارەسەری سروشتی بكرێتەوە پێش بەكارهێنانی دەرمان.

هۆكارەكانی دروستبوونی زیپكەی ناوچەوان
زۆر هۆكار هەن دەبنە هۆی دروستبوونی زیپكە لەسەر رووخسار بێت یان هەر بەشێكی تری لەش، بەپێی توێژینەوە پزیشكییەكان هەر جۆرە زیپكەیەكی لەش، هۆكاری دروستبوونی تایبەتی خۆی هەیە كە گرنگترینیان ئەمانەن:

ناوچەوان هەمان تایبەتمەندی روومەتەكانی هەیە، بۆ دەركەوتنی زیپكە وەكو باسكرا بەهۆی زۆر دەردانی چەورییەوە دروست دەبێت، لە ئەنجامدا كونیلەكانی پێست تووشی هەوكردن دەبن و زیپكە دروست دەبێت، ئەو هۆكارانەی كە زیپكەی ناوچەوان دروست دەكەن وەكو فشاری دەروونی، زیادبوونی چەوری پێستی سەر، بەرهەمەكانی پاككەرەوەی قژ، مەكیاج، لەسەركردنی كڵاو.

بیرۆكەیەكی باشە سەردانی پزیشك بكرێت بۆ دیاریكردنی هۆكاری دروستبوونی زیپكەكان، ئەگەر بە رێژەیەكی نائاسایی دروست بوو. لەگەڵ ئەوەش دا چارەسەری سروشتی هەیە كە بۆ رزگاربوون لە زیپكەی ناوچەوان بەكاردەهێنرێت كە ئەم پێكهاتانە دەگرێتەوە:

ئالۆڤێرا، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین E دژی هەوكردنە.
ئاوی لیمۆ، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C و دژە ئۆكسانێكی بەهێزە.
ئاوی تەماتە، بەهەمانشێوە پڕە لە ڤیتامین C.
چای سەوز ، هەردوو تایبەتمەندی دژە هەوكردن و دژە ئۆكسانی هەیە.
رۆنی گەڵا چا، ڕێ لە گەشەكردنی بەكتریا دەگرێت  و لەناوی دەبات.
سركەی سێو، ڕێ لە هەوكردن دەگرێت و چالاكی میكرۆبەكان دەوەستێنێت.



وشە - ئاوات ئازاد