دوو مانگى تر، 60 ساڵ به‌سه‌ر روودانى شۆڕشى چوارده‌ى تهمووز تێپه‌ڕ ده‌بێت، ئه‌و شۆڕشه‌ى كه له 1958 رووی دا و بۆ یه‌كه‌م جار حزبى شیوعیى عێراقى كرده خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتێكى ره‌ها له عێراق. دواى نزیكه‌ى 60 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌م رووداوه، جارێكى تر شیوعییه‌كان له‌ناو هاوپهیمانێتییهكن كه پله‌ى یه‌كه‌مى به‌ده‌ست هێناوه.
دواى راگه‌یاندنى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى 12ى ئایار، وه‌ك ده‌ركه‌وت هاوپه‌یمانى سائیرون پله‌ى یه‌كه‌مى له‌سه‌ر ئاستى عێراق به‌ده‌ست هێناوه، ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه له لایه‌ن موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در پاڵپشتى ده‌كرێت و پێكهاتووه له حزبى ئیستقامه كه هى سه‌دره، حزبى شیوعى و چه‌ند حزبێكى تر‌ى نه‌ناسراو.
راپۆرتێكى زۆر له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنى سه‌در بڵاو ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت له لیسته‌كه‌دا بوونى حزبى شیوعییه، تا ئێسته هیچ خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ به‌شى ئه‌وان له سه‌ركه‌وتنى هاوپه‌یمانێتییه‌كه نه‌كراوه، به تایبه‌تیش ئه‌و بابه‌ته گرنگى خۆى ده‌بێت، كاتێك ده‌زانرێت حزبى شیوعى ئه‌زموونێكى له ده‌سه‌ڵاتى هاوبه‌ش هه‌یه له عێراقدا.
له ساڵى 1958 عه‌بدولكه‌ریم قاسم كوده‌تایه‌كى به‌سه‌ر رژێمى پاشایه‌تى له عێراق كرد، له ئه‌نجامدا سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ستهێنا، عه‌بدولكه‌ریم خۆی سه‌ر به هیچ حزبێكى سیاسى نه‌بوو، به‌ڵام له حزبى شیوعیى عێراقى نزیك بوو، بۆیه حزبى ناوبراو دواى تێپه‌ڕكردنى ساڵانێكى زۆر له كاركردن به‌شێوه‌ى نهێنى، نزیكى عه‌بدولكه‌ریم قاسمى قۆسته‌وه و ده‌سه‌ڵاتى خۆى به‌سه‌ر جومگه گرنگه‌كانى حكوومه‌تى عێراق سه‌پاند.
ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه‌ى نێوان عه‌بدولكه‌ریم قاسم و حزبى شیوعیى عێراقى زۆرى نه‌برد، له ئه‌نجامدا كه‌وتنه ململانێى یه‌كتر هه‌رچه‌نده هه‌ردووكیان له ده‌سه‌ڵاتدا هاوبه‌ش بوون، دواجار شه‌مه‌نده‌فه‌رى به‌عس هات و هه‌ردووكیان راماڵى و كۆتای به خۆیان و ململانێى نێوانیانى هێنا.
زۆر بۆچوونى جیاواز له‌سه‌ر پێوه‌ندیى نێوان قاسم و حزبى شیوعى ده‌گوترێت، هه‌ندێك پێیان وایه حزبى شیوعى هۆكارێك بوو بۆ سهرلێشواندنى قاسم، بۆیه له ئه‌نجامدا قاسم وه‌ك رێبه‌رى شۆڕش نه‌یتوانى هاوپه‌یمانه‌كانى بپارێزێت به‌ر له هه‌مووشیان كوردى ره‌نجاند، جیا له نهتهوهخوازهكانى عه‌ره‌ب كه ئه‌وانیش كه‌وتنه ململانێ له‌گه‌ڵ قاسم.
هاوپه‌یمانێتى دووه‌مى شیوعى له ناوه‌ڕاستى حه‌فته‌كان بوو، له‌گه‌ڵ حزبى به‌عس بوو، ئه‌ویش له دژى شۆڕشه‌كه‌ى كورد بوو، یان به دژى به‌رژه‌وه‌ندى كورد شكایه‌وه، هه‌موو ئه‌و رووداوانه‌ى حزبى شیوعى به‌شێك بوون له رابردوو، تا دوایین هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى له عێراق كه له سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه ئه‌نجام درا، به‌ڵام كاتێك هاوپه‌یمانى سائیرون كه له حزبى شیوعیش پێكهاتووه، دووباره ئه‌و رووداوانه ده‌كرێن به باكگڕاوهندێك بۆ پێداچوونه‌وه به پێوه‌ندى و هاوپه‌یمانێتى كۆنترین حزبى به‌شداربووى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یه ته‌نانه‌ت به‌ر له پارتیش دێت، چونكه حزبه‌كه له ساڵى 1934 دروست بووه.
بۆیه پرسیارى گرنگ لێره‌دا ئه‌وه‌یه: ئایا سه‌نگى حزبى شیوعى چى ده‌بێت له ناو هاوپه‌یمانى سائیرون؟ چۆن ده‌كرێت حزبێكى چه‌پ له‌گه‌ڵ ره‌وتێكى تایفه‌گه‌رى له حكومڕانى دابن؟
تا ئێسته هیچ یه‌كێك له‌و وه‌ڵامانه دیار نین، تا له ژێر رۆشنایى هاوپهیمانێتییهكانى مێژوو، ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه‌ى شیوعى و قه‌واره شیعه‌كه بخوێنرێته‌وه.
فه‌لاح حاچهم یه‌كێكه له‌و كاندیدانه‌ى حزبى شیوعیى عێراق له سه‌ر لیستى سائیرون، ئه‌و كاندیده كه له هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌نگى به‌ده‌ست نه‌هێناوه، له لێدوانێكى بۆ سایتى
RT رووسى ده‌ڵێ "ئێمه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى سائیرون هیچ شتێكمان یه‌كلا نه‌كردووته‌وه، ته‌نیا بڕیارمان داوه به‌یه‌كه‌وه بچینه ناو هه‌ڵبژاردنه‌وه، له‌وه زیاتر هیچ شتێكى ترمان نه‌گوتووه".
حزبى شیوعیى عێراقى كه له خولى پێشووى په‌رله‌مانى عێراق، هیچ ئه‌ندامێكى نه‌بوو، ئه‌مجاره به پێى زانیارییه راگهیانراوهكان 13 كورسى له په‌رله‌مانه‌كه ده‌بێت، كه ئه‌مه‌ش سه‌نگێكى گه‌وره‌ى بۆ دروست ده‌كات، بۆ نموونه هاوپه‌یمانى موتهحیدوونى سوننه كه جێگرى سه‌رۆك كۆماریان له خولى پێشوو هه‌بوو، ته‌نیا 11 كورسییان له په‌رله‌مان هه‌بوو.