چۆن له‌ مۆبایلی زیره‌ك یاریی Xbox ده‌كرێ؟


یه‌كێك له‌و پرسیارانه‌ی كه‌ هه‌وادارانی گه‌یمینگ ده‌یكه‌ن ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئایا چۆن ده‌توانین له‌ رێی مۆبایله‌ زیره‌كه‌كانمانه‌وه‌ یاری Xbox ئه‌نجام بده‌ین؟

به‌پێی هه‌واڵێك كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی "wtfandroid" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و باس له‌ چۆنیه‌تیی یاریكردن به‌ Xbox ده‌كات له‌ رێی مۆبایله‌ زیره‌كه‌كانمانه‌وه‌ و ده‌ڵێت، شاره‌زایان له‌ بواری ته‌كنه‌لۆجیای سه‌رده‌م ئه‌وه‌یان روون كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌توانی به‌م رێیه‌ یارییه‌كانی Xbox ئه‌نجام بده‌ی، ئه‌وه‌یش له‌ رێی ئاپێكه‌وه‌یه‌ كه‌ بۆ مۆبایله‌ زیره‌كه‌كه‌ت دایده‌به‌زێنی "Download" ده‌كه‌ی كه‌ ده‌توانی ئامێری Xbox ه‌كه‌ت له‌گه‌ڵ مۆبایله‌كه‌تدا پێوه‌ندیدار له‌ رێی ئاپه‌كه‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش رێت ده‌دات له‌ مۆبایله‌كه‌ته‌وه‌ یاری Xbox بكه‌ی.

ئه‌و ئاپه‌ی كه‌ ده‌توانی له‌ رێیه‌وه‌ یارییه‌كان بكه‌ی ناوی "LiquidSky" و ته‌نیا بۆ مۆبایلی ئه‌ندرۆید به‌كار دێت كه‌ به‌ "email یان Gmail"  پێوه‌ندی به‌ Xbox ده‌كات و دواتر ده‌توانی دوای چه‌ند هه‌نگاوێك پێوه‌ندیدار ده‌بێت به‌ Xbox ه‌كه‌وه‌ و ده‌توانی به‌ ئاسانی و له‌ رێی مۆبایله‌كه‌ته‌وه‌ یارییه‌كانی Xbox ئه‌نجام بده‌ی، هه‌روه‌ها شاره‌زایان ئه‌وه‌شیان روون كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌م ئاپه‌ تایبه‌ت كراوه‌ به‌ ئه‌ندرۆید و ناتوانی له‌ رێی IOS ه‌وه‌ به‌كاری بهێنی.


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان


PM:03:08:16/05/2018




ئه‌م بابه‌ته 295 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌