بوونه‌وه‌رێكی سه‌یر له‌سه‌ر ده‌ریای فلیپین ده‌ركه‌وت كه به ڕێژه‌یه‌كی ئێجگار زۆر دانیشتووانه‌كه‌ی تووشی ترس كرد، وای لێ كردن خه‌ریك بوو مردنی له‌ناكاو ببینن و تووشی نه‌خۆشیی ده‌روونی بن.
شه‌وی هه‌ینی، له‌سه‌ر ده‌ریای بارانگای له سان ئه‌نتۆنیۆی ڕۆژهه‌ڵاتی فلیپین، بوونهورێكی سه‌یر به تۆپیوی ده‌ركه‌وت كه درێژییه‌كه‌ی 20 پێ واته شه‌ش مه‌تر و 96 سانتیمه‌تر ده‌بێت، قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه و به ڕیشاڵێكی سه‌یر داپۆشراوه كه پێیان وایه قژی بوونهوهرهكهیه.
تام میلینگ یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی بوونه‌وه‌ره سه‌یره‌كه‌ی بینیوه و له‌و كاته‌دا له‌وێ بووه، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له هه‌ژماره‌كه‌ی خۆی چه‌ند وێنه‌یه‌كی بڵاو كردووه‌ته‌وه، چه‌ند ورده‌كارییه‌كی ڕووداوه‌كه‌شی له‌سه‌ری نووسیوه.
خه‌ڵكی فلیپین و وڵاتانی دنیا خوێندنه‌وه‌ی جیاواز بۆ ئه‌م بوونه‌وه‌ره ده‌كه‌ن، به‌شێكیان پێیان وایه كه ته‌نیا شتێكی دروستكراوه و دووره له ڕاستی، هه‌ندێكیش باوه‌ڕیان وایه كه ئه‌م بوونه‌وه‌ره یه‌كێكه له‌و شته سه‌یروسه‌مه‌رانه‌ی له دوای بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ساڵی پاره‌وه ڕووی داوه و تازه ده‌ركه‌وتووه.
دانیشتووانی ئه‌و ناوچه‌یه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه بوونه‌وه‌ره‌كه بۆنێكی له ڕاده‌به‌ده‌ر ناخۆشی لێوه دێت، به‌ڵام تا ئێسته بۆیان ده‌رنه‌كه‌وتووه چ ئاژه‌ڵێكه و ناوێكی گونجاویان بۆی نه‌دۆزیوه‌ته‌وه.