پێگه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی له ڕاپۆرتێكدا باس له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توركیا بۆ مۆته‌یه‌كی ترسناك ده‌كات له سووریا، له‌كاتێكدا كه هه‌ر پێشكه‌وتنێكی هه‌رێمی ئامانجه‌كانی حكوومه‌تی ئه‌نكه‌ره به‌ئاراسته‌یه‌كی لادراو ده‌بات و دووری ده‌خاته‌وه له گه‌یشتن به مه‌به‌سته‌كانی.
پێگه‌ی
ئه‌لمۆنیته‌ر له ڕاپۆرتێكدا ئاماژه‌ی داوه، بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ بۆ ده‌رچوونی ئه‌مه‌ریكا له ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران كه كاریگه‌ریی بۆ سه‌ر دوو ئامانجی سه‌ره‌كی توركیا له سووریا هه‌یه، یه‌كه‌میان شكانی هێزه كوردییه‌كانی وه‌ك یه‌په‌گه‌یه و هه‌روه‌ها ڕووخانی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌ده له سووریا.
له سه‌ره‌تای ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه، له مانگی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری ڕابردوو حكوومه‌تی توركیا بڕیاری دا ڕووبه‌ڕووی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ببێته‌وه، كه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكاوه پشتیوانی ده‌كران، و ئۆپراسیۆنی چڵه زه‌یتوونی له عه‌فرین به‌رپا كرد بۆ دوورخستنه‌وه و ده‌ركردنی هێزی یه‌په‌گه له عه‌فرین، ئه‌مه‌یش وای كرد بێ ڕێزی به‌رانبه‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بكات، هاوكات حه‌سه‌ن ڕوحانی سه‌رۆكی ئێران یه‌كێك بوو له‌و سه‌ركردانه‌ی داوای ڕاگرتنی هێرشه‌كانی توركیا و پاشه‌كشه‌كردنی هێزه سه‌ربازییه‌كانی ده‌كرد.
له‌لایه‌كی تره‌وه، توركیا خۆشحاڵ بوو به هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ڕژێمی ئه‌سه‌د له سووریا له كاتێكدا ئاگادار بوو كه ئه‌مه ده‌بێته هۆی تووڕه‌كردنی حكوومه‌تی مۆسكۆ و تاران كه پاڵشتییه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌سه‌دن، هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م سیاسه‌ته داینامیكییانه‌ی ئه‌نكه‌ره تا ئێسته بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی پێویستی به پاڵپشتی واشنتن و تارانه له سووریا، هاوكات په‌له‌كردنی توركیا بۆ پشتگیریكردن له ئێران دژی ئه‌مه‌ریكا، كاردانه‌وه‌یه‌كی خێرای حكوومه‌تی ئه‌نكه‌ره بوو بۆ گه‌یشتن به پاڵپشتی و هاوپه‌یمانی ئیسلامی به‌ر له به‌هاری عه‌ره‌بی، به‌ڵام بارودۆخه‌كه ئێسته گۆڕاوه.
له درێژه‌ی ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه، سه‌ره‌ڕای هاوئاهه‌نگییان له پرۆسه‌ی ئه‌ستانه، ئێسته ئه‌م دوو وڵاته زیاتر وه‌ك كێبه‌ركێكارێكی هه‌رێمی ده‌بینرێن نه‌ك پێوه‌ندییه‌كی دۆستانه له نێوانیان هه‌بێ، هاوكات له‌گه‌ڵ دابه‌شبوونی شیعه و سوننه دوای به‌هاری عه‌ره‌بی و تێوه‌گلانی ئێران له شه‌ڕی ناوخۆیی سووریادا، ئیسلامییه توركه‌كان و میدیاكانی توركیا به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا دژایه‌تی ئێرانیان ده‌كرد.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له 14ی شوبات/فێبرایه‌ری ساڵی 2017 له وتارێكی له به‌حرێن هێرشێكی توندی كرده سه‌ر ئێران و ڕای گه‌یاند، لێره‌دا گه‌لێكی فارس هه‌ن كه پێویسته ڕێگرییان لێ بكه‌ین و چیتر سته‌م و زۆردارییان قبووڵ نه‌كه‌ین.
حكوومه‌تی توركیا به‌رده‌وامه له‌سه‌ر هێرشه‌كانی بۆ ئێران و محه‌مه‌د ئه‌جه‌ت نووسه‌ری تورك له ڕۆژنامه‌ی یه‌نی شه‌فه‌قی توركیا نووسیویه‌تی، بڕوا ناكه‌م كه‌سێك مابێت له‌م وڵاته كه به‌چاوێكی به‌زه‌یییانه سه‌یری ئێران بكات، چونكه پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه له یه‌كگرتنه مه‌زه‌وییه‌كان و گه‌له فارسه‌كه‌ی كه هه‌وڵ ده‌دات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سووریا بۆ چاخی به‌ردین.
فه‌خره‌دین ئاڵتوون ڕێكخه‌ری ده‌زگای توێژینه‌وه‌ی سیاسی و ئابووری توركیا ترسی خۆی به‌رانبه‌ر جووڵه‌كانی تره‌مپ ڕاگه‌یاند و گوتی، سیاسه‌تی تره‌مپ به‌رانبه‌ر ئێران وڵاته‌كه بێهێز ناكات، به‌ڵكو تایفه‌گه‌رییه‌كانی تاران به‌هێزتر ده‌كات و كاریگه‌ریی ئێران بۆ سووریا زیاتر ده‌بێت و ئێران له ناوچه‌كه بڵاو ده‌بێته‌وه و هێزه‌كه‌ی كۆنتڕۆڵ ناكرێت.
ئاڵتوون گوتی، هه‌موو هه‌وڵێكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ڕووخاندنی ئێران و ده‌ركردنی له سووریا ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌وڵه له‌لایه‌ن ئیسرائیلیشه‌وه بێت كه دوژمنی توركیایه، ئه‌وا حكوومه‌تی ئه‌نكه‌ره پێشوازی له‌م بڕیارانه ده‌كات، به‌ڵام به دڵنیایییه‌وه به ئاشكرا نایدركێنن.
له درێژه‌ی ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه، سه‌ره‌ڕای كێشه و ناكۆكییه‌كانیان، به‌ڵام ئێران و توركیا به‌رده‌وامن له هاوئاهه‌نگی و یارمه‌تییه‌كانیان بۆ یه‌كتر له شه‌ڕی سووریا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سادات ئه‌رجین شاره‌زا له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له وتارێكدا نووسیویه‌تی، گومان له‌وه‌دا نییه كه ئێران هه‌رێمه‌كه‌ی له زیادبووندایه به دامه‌زراندنی هیلالی شیعه له عێراق و باشووری توركیا، ئه‌مه‌یش شتێكی گرنگ نییه كه ئه‌نكه‌ره به گه‌رموگوڕییه‌وه گرنگی پێ بدات، تاكه شت كه گرنگ بێت و به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردوولا كۆیان بكاته‌وه، بوونی هێزی یه‌په‌گه‌یه له سووریا.
به‌ڵام ڕه‌خنه‌گرتنی ئێران له ئۆپراسیۆنی چڵه زه‌یتوون له عه‌فرین و داواكه‌ی ڕوحانی بۆ ده‌رچوونه هێزه‌كانی توركیا له سووریا ئه‌م لێدوانه‌ی پێچه‌وانه كرده‌وه، هاوكات زۆر له شیكه‌ره‌وه‌كانی بواری سیاسه‌ت ڕایان گه‌یاندووه كه هه‌ڵوێستی ئێران بۆ ده‌ركردنی توركیا له سووریا هیچ پێوه‌ندییه‌كی به كورده‌وه نییه، به‌ڵكوو بۆ گه‌شه‌نه‌كردنی پێگه‌ی توركیایه له ناوچه‌كه كه توانای ده‌ست به‌سه‌رداگرتن و چه‌كداركردنی گرووپه یاخیبووه‌كانی سووریای هه‌یه بۆ شه‌ڕكردن و وه‌ده‌رنانی حكوومه‌تی تاران له سووریا.
له به‌شێكی ڕاپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات، به‌هێزبوونی پێگه و مانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له سووریا كارێك نییه ئه‌نكه‌ره پێشوازی لێ بكات به‌هۆی ئه‌وه‌ی واشنتن ڕه‌تی كرده‌وه پشت له هێزی كوردی یه‌په‌گه بكات له سووریا سه‌ره‌ڕای گفتوگۆ و هه‌وڵێكی زۆری حكوومه‌تی توركیا له‌گه‌ڵ واشنتن، هاوكات به پشتگیریكردنی ئه‌مه‌ریكا بۆ یه‌په‌گه توركیا ئه‌مه‌ی بۆ ده‌ركه‌وت كه چیتر هاوپه‌یمانی حكوومه‌تی واشنتن نییه، هه‌روه‌ها ئه‌م بڕیاره ده‌بێته هۆی دڵخۆشبوونی ئێران.
له كۆتای ڕاپۆرته‌كه ئه‌وه ڕوون كراوه‌ته‌وه كه ئامانجی ئێسته‌ی توركیا ته‌نیا بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌یه‌تی كه بڕیاره 24ی حوزه‌یران ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام دوای ئه‌وه سووریا ده‌بێته‌وه بابه‌تێكی گرنگ و سه‌رئێشه‌یه‌ك بۆ حكوومه‌تی توركیا له كاتێكدا كه سیاسه‌ته‌كه‌ی به‌رانبه‌ر سووریا له‌گه‌ڵ هه‌ر پێشكه‌وتنێكی نه‌رێنی له گۆڕاندایه.