دوای ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله كاره‌بایییه‌كان دروست كران و به دنیادا بڵاو بوونه‌وه، له نێوان كۆمپانیاكاندا ركابه‌رییه‌ك دروست بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كام كۆمپانیایه باشترین و به‌هێزترین ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی دروست ده‌كات.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترن ژماره‌ی پێوانه‌یی ده‌كات كه له‌لایه‌ن كۆمپانیا تێسلاوه شكێنرا و ده‌ڵێت، ئۆتۆمبێله كاره‌بایییه نوێكه‌ی تێسلا كه به "Tesla Model X" ناسراوه، توانی ژماره‌ی پێوانه‌یی به‌هێزترین ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی بشكێنێت، ئه‌مه‌ش تاقی كرایه‌وه له رۆژی سێشه‌م كه ده‌كات 15 ی مانگی ئایار/مایۆی ساڵی 2018 كه له‌م تاقیكردنه‌وه‌دا توانی فڕۆكه‌یه‌كی گه‌وره رابكێشێت كه كێشه‌كه‌ی ده‌گاته 287,000 پاوه‌ند كه ده‌كاته 130,181 كیلۆگرام و نزیكه‌ی 144 تۆن، ئه‌مه‌ش بوو به جێی سه‌رسامی هه‌موو كۆمپانیاكانی تر، به‌مه‌ش بوو به شكانی ژماره‌ی پێوانه‌یی به‌هێزترین ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی.
تێسلا یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی ناوازه و به‌هێز كه ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی 2003 دامه‌زراوه له كالیفۆرنیا، ئه‌م كۆمپانیایه خاوه‌ن چه‌ندان ئۆتۆمبێلی ناوازه‌یه و یه‌كه‌م كۆمپانیا بوو كه توانی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی دروست بكات و كه ئێسته خاوه‌نی به‌هێزترین ئۆتۆمبێلی كاره‌بایه له دنیادا.