له هەفتەی یه‌كه‌مى مانگی تشرینى یه‌كه‌مى ساڵى 2014 بۆ یه‌كه‌مجار
ڤایرۆسی ئیبۆلا گەشەسەندنی بەرچاوی بەخۆیه‌وە بینی و رێكخراوی تەندروستی جیهانی بە مەترسیدارترین و توندترین پەتای سەردەم ناوی هێنا، هەروەها هۆشداری دا لەوەی لە سەرەتای مانگی كانوونى یه‌كه‌می ئه‌و ساڵه هەفتانە بە هەزاران كەس تووشی ئەو ڤایرۆسە ببن، ئه‌وه‌ش ڕووی دا.
ڤایرۆسی ئیبۆلاى نەخۆشییەكی كوشندەیە، پێنج جۆری هەیە و چواریان دەتوانن مرۆڤ نەخۆش بخەن، دوای ئەوەی دەچنە لەشەوە، خانەكان دەكوژن و وا لە هەندێكیان دەكەن بتەقنەوە، سیسته‌می بەرگریی لەش وێران دەكەن و دەبنە هۆی خوێنبەربوونی ناوەكی و بە نزیكەیی سەرجەم ئەندامەكانی لەش تێك دەدەن، ڤایرۆسێكی تا بڵێی ترسناكە، بەڵام تەنیا بە بەركەوتنی راستەوخۆ لەگەڵ كەسی تووشبوودا دەگوازرێتەوە.
لە كەسێكەوە دەگوازرێتەوە بۆ كەسێكی تر لە رێگەی شلەی لەش، خوێن، پیسایی، رشانەوە، تۆوی پیاو، میز، ئارەقە، فرمێسك، هەروەها شیری دایكیش، كاتێك یەكێك لەو شلانە بچنە دەم، لووت، كۆئەندامی زاوزێ، یان شوختێكی پێست.
لە ماوەی 2 بۆ 21 رۆژ نیشانەكانی دەردەكەون، سەرەتا بە هەڵامەت دەست پێ دەكات، لەرز و تای كتوپڕ، بێهێزی، ئازاری ماسوولكەكان، سەرئێشە و قوڕگ ئێشە.
كاتێكیش نەخۆشییەكە خراپتر دەبێت، نیشانەكان دەگۆڕێن بۆ رشانەوە، سكچوون، خوێن هەڵهێنانەوە بێ ئەوەی برین هەبێت، خوێن لێهاتن لە پووك و چاو.
ئەم ڤایرۆسە بۆ یەكەمجار لە ساڵی 1974 دۆزرایەوە، سێ جار بڵاوبووەتەوە، بەڵام لە 2014 دا لە گینیا دەستی بە بڵاوبوونەوە كرد و دواتر بۆ سیرالیۆن و لیبریا و نەیجیریا پەڕییەوە، تا ئێستا نزیكەی پێنج هەزار كەسی كوشتووە و زیاتر لە نۆ هەزار كەسیش تووشی هاتوون.
هیچ دەرمانێكی تایبەت بە ئیبۆلا نییە، بەڵام هەندێك شت دەكرێت بۆ كەسانی تووشبوو كە نیشانەكان لاواز دەكات، وەك پێدانی شلەمەنی بە بەردەوامی لە رێگای دەمارەوە، پێدانی ئۆكسجین، پاراستنی فشاری خوێن، چارەسەركردنی هەر هەوكردنێكی تر كە هەبووبێت.
بۆیه پێویسته ئاگادار بیت، كه گەشت بۆ ئەو وڵاتانە مەكە كە نەخۆشییەكەیان تێدا بڵاو بووەتەوە، لەوانە دووربكەوەرەوە كە تووشی نەخۆشییەكە هاتوون، خۆت لە ئاژەڵی كێوی بەدوور بگرە، بە تایبەتی مەیموون و شەمشەمەكوێرە و زوو زوو دەستت بشۆ.
ئێستا بڵابوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئیبۆلا بووه‌ته بابه‌تێكی گه‌رمی ته‌ندروستی له‌سه‌ر ئاستی جیهان وه‌كو ڕووداوێكی ته‌ندروستی جیهانی باسی لێوه‌ده‌كرێت و مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه بۆ سه‌ر مرۆڤایه‌تی. سه‌دان سه‌نته‌ر و ڕێكخراو (WHO)هه‌ر بۆیه ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی ته‌ندروستی و كۆلێژه‌كان له‌سه‌رئاستی جیهان بابه‌تێكی گرنگ و هه‌ستیار لێی ده‌ڕوانن، به‌سه‌دان توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌نجام داوه و ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
له كونفراسی خۆپاراستن له‌ڤایرۆسی ئیبۆلا كه له‌لایه‌ن ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیۆرك له(18-9-2014) سازكرا، له كۆتیایدا ئاشكرا كرا كه ئه‌و ڤایرۆسه زۆر به‌خێرایی ته‌شه‌نه ده‌كات به‌شێوه‌یه‌ك كه له چاوه‌ڕوانی كه‌سدا نه‌بوو، بۆیه ده‌زگاكانی پیوه‌ندیدار په‌له بكه‌ن‌و سنوورێك بۆ بڵابوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه دابنێن‌و هه‌وڵ بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بده‌ن.
بڵابوونه‌وی نه‌خۆشی ئیبۆلا چۆن ده‌ستیپێكرد؟
زاناكان زۆربه‌یان بڕوایان وایه كه ئه‌و ڤایرۆسه بۆ چه‌ندین ساڵه له له‌شی شه‌مشه‌مه‌كوێره ده‌ژی به‌بێ زیان، كه له‌ناو ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه كه‌ڵه‌كه ده‌بێت، پاشان ده‌گوازرێته‌وه بۆ زینده‌وه‌ری كێوی تری وه‌كو مه‌یموون و مامز.
پاشان ئه‌و ڤایرۆسه به‌شیوه‌یه‌ك ده‌دۆزێته‌وه بۆ چوونه ناو له‌شی مرۆڤ چ له‌ڕێگه‌ی هێرشی گیانه‌وه‌ره‌كه بێت بۆ سه‌ر مرۆڤ، یان له‌ڕێگه‌ی ده‌ست لێدانی لاشه‌ی مردووی ئه‌و گیانه‌وه‌رانه‌بێت.
ڕێگاكانی گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسی ئیبۆلا له‌نێوان مرۆڤ؟
خه‌ڵك تووشی ئه‌م ڤایرۆسه ده‌بن ئه‌گه‌ر خوێن، ئاوی له‌ش، یان ئه‌ندامێكی له‌شی كه‌سی تووشبوویان به‌ربكه‌وێ.
زۆربه‌ی خه‌ڵك تووشی ئه‌م ڤایرۆسه‌ده‌بن له ڕێگه‌ی چاودێریكردنی ته‌ندروستی كه‌سی تووشبوو، به‌ڕاسته‌خۆ ده‌ست لێدانی له‌شی، یان پاككردنه‌وه‌ی ئاوی له‌شی: (پاشه‌ڕۆ، میز و ڕشانه‌وه) كه ڤایرۆسه‌كه‌ی تێدایه.
ڕێگاكانی تری توشبوون:
-ده‌ست لێدانی جلووبه‌رگی كه‌سی تووشبوو.
-جووتبوون له‌گه‌ڵ كه‌سی توشبوو.
-به‌كارهێنانی كه‌لوپه‌لی پزیشكی پاك نه‌كراو كه پێشتر بۆ كه‌سی تووشبوو به‌كارهاتبێت.
-تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر كه‌سی توشبوو، هه‌روه‌ها وه‌رگرتنی خوێن مه‌ترسی توشبوون له‌سه‌ر توێژه‌ران دروست ده‌كات.
نیشانه‌كانی توشبوون چین؟
نیشانه‌كان له‌ناكاو ده‌رده‌كه‌وێت، كه‌له‌نێوان 7 ـ 21 ڕۆژ دوای تووشبوون دێت، به‌ڵام به‌زۆری دوای 5ـ 7 ڕۆژه.
سكچوون، سك ئێشه، سووربوونه‌وه، له‌كاركه‌وتنی گورچیله‌و جگه‌ری به‌دوادا دێت.
پاشان تووشبوو تووشی خوێنبه‌ربوونی ناوه‌كی دێت، ڕه‌نگه تووشی خوێنبه‌ربوون بێت له‌گوێچكه‌و لووت و ده‌م.
چۆن چاره‌سه‌رده‌كرێت؟
تا ئێستا هیچ ده‌رمانێك و كوتانێكی دیاریكراوی ڕێگه‌پێدراو نییه، چه‌ند ده‌رمانێكی نوێ تاقیكراونه‌ته‌وه، به‌ڵام زاناكان لێی دڵنیا نین و تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ریان به‌رده‌وامه.
پێویسته كه‌سی تووشبوو جیا بكرێته‌وه له ژوورێكی داخراودا، وشكبوونی له‌شیان بارێكی ئاساییه، بۆیه ده‌بێت به‌رده‌وام ئاو له‌ڕێگه‌ی مولووله‌وه بكرێته له‌شیانه‌وه، ئۆكسجینی له‌شیان له‌ژێر په‌ستاندایه بۆیه پێویسته له‌ئاستێكی گونجاو ڕاگیرێت، چاودێری ئه‌ندامه‌كانی له‌شی بكرێت له‌كاتێكدا كه له‌گه‌ڵ ڤایرۆسدا ده‌جه‌نگێت‌و چاره‌سه‌ری هه‌ر جۆره خوێنبه‌ربوونێك بكرێت ئه‌گه‌ر هه‌بێت.
ئه‌م زانیاریانه‌یش له كاتێكدایه كه بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر هەواڵی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی ئیبۆلا ڕەت دەكاتەوە له هه‌رێمى كوردستان.
شەوی ڕابردوو گرتە ڤیدیۆیەك بڵاوكرایەوە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كە كەسێك لە شاری هەولێر مردووە، باس لەوە دەكرا ئەو كەسە بە ڤایرۆسی ئیبۆلا مردووە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی "وشە" ئەو كەسە بە نەخۆشییەكی دەگمەن مردووە كە لە وڵاتێكی ئەفریقایە، هیچ مەترسییەكی بڵاوبوونەوەی نییە و ناگوازرێتەوە لە كەسێك بۆ كەسێكی تر، كەسێك توانای بەرگری كەم بێت تووشی دەبێت بە سووكی یان بەسەختی.
نەخۆشیی ئیبۆلا لە وڵاتانی غانا و ئۆغەندا و كۆتدیڤوار و گابۆن و گۆنگۆ و باشووری سوودان و بە پلەی یەك هەیە و بە پلەی دوو لە وڵاتانی نەیجیریا و كامیرۆن و لیبیریا و غانا و مالی و مەدەغەشقەر بوونی هەیە.