لە دوای 13ی ئازاری رابردوو پرۆسەیەكی فرەوانی راگواستن لە ناوخۆی سووریا دەستی پێ كرد و سەرەتاكەیشی لە گەڕەكی كۆنی باشووری دیمەشق بوو و دواتر لە رێگەی دەستەوارە و رێككەوتننەكان لە نێوان نوێنەرانی ئەو ناوچانە و گرووپە چەكدارەكانی لێیانن لەگەڵ رووسیا و رژێمی سووریا بەردەوام بوو و گەڕەكی كۆنی دیمەشق و ناوچەی غوتە و بەشێكی كەمپی یەرمووك و شارەدێكانی یەلدا و ببیلا و بەیت سەحیم و جەیروود و زەمیر و رحێبە و ناسرییە و عەتنە لە قەلەموون و دەشتی باكوری شارەكانی حمس و حەمای گرتەوە و بەوەش گەورەترین پرۆسەی راگواستن لە سووریا لە ماوەی دوو مانگ لەسەر یەك كۆتایی هات و هەموو ئەوانەش بۆ دەشتی باكوری رۆژهەڵاتی حەلەب و ناوچەی عەفرین و پارێزگای ئیدلب گوازرانەوە.
واتە لە دوای كۆنگرەی ئەستانە و هێوربوونەوەی ئاستی جەنگ لە سووریا پاسەكانی گواستنەوەی راگوێزراوان نەوەستاون لە كاركردن و گواستنەوەی ئەوان بۆ ئەو شوێنانەی باسیان لێوە كرا، روانگەی سووریا بۆ مافی مرۆڤ چاودێری ژمارەی ئەو راگوێزراوانەی كردووە كە لە ناوچەكانەوە بردراونەتە دەرەوە كە كۆی گشتییان كە براون بۆ باكوری سووریا گەیشتووەتە 120 هەزار و 100 كەس لە غوتەی رۆژهەڵات و باشووری دیمەشق و دەشتی باشووری دیمەشق و قەلەموونی رۆژهەڵات و دەشتی باكوری حمس و دەشتی باشووری حەما.
هەروەها ژمارەی راگوێزراوانی دەركراو لە غوتەی رۆژهەڵات گەیشتووەتە 68 هەزار و 700 كەس و ژمارەی راگوێزراوان لە ناوەڕاستی سووریا (باكوری حمس و باشووری حەما) 34 هەزار و 500 كەس بوون لە چەكدار و ماڵباتەكانیان، لە ناوچەی دەشتی باشووری دیمەشق ژمارەیان گەیشتە نۆ هەزار و 270 كەس، لەو كاتەی لە گەڕەكی كۆن و بەشێكی كەمپی یەرمووك هەزار و 460 كەس راگوێزراون و لە قەلەموونیش شەش هەزار و 240 كەس، لەو كاتەی سەتان هەزار هاووڵاتی لەو ناوچانەی باس كران ماونەتەوە بەهۆی ئەوەی رازی بوون بە رێككەوتن لەگەڵ رژێمی سووریا بە گرێنتی رووسیا و بە پێی مەرجەكانی ئیمزایان لەسەر كراوە.
روانگەی سووریا بۆ مافی مرۆڤ چاودێری گەیشتنی بەشی زۆری ئەو راگوێزراوانە بۆ ناوچەی عەفرین كردووە كە لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنی سەربازی "چڵە زەیتوون" سەتان هەزار لە خەڵكەكەی ئاوارە بوون و لە شوێنی ئەوان دەیان هەزار راگوێزراوی ناوچەكانی باس كران جێگیر كراون لە خانوو و كێڵگە و كەمپەكانی بۆیان دروست كرا لە دەشتی باشوور و رۆژئاوای عەفرین، لەو كاتەی بەشێكیان لە دەشتی باكوری رۆژهەڵاتی حەلەب و پارێزگای ئیدلب مانەوە كە هەندێكیان رەتیان كردەوە كە لەلایەن توركیا و گرووپە چەكدارەكانەوە لە ناوچەی عەفریتن نیشتەجێ بكرێن، هەروەها رەتیان كردەوە لە خانووی ئاوارەكان نیشتەجێ ببن.
هەروەها روانگەكە لە چەند رۆژی رابردوو چاودێری كردووە كە توركیا هەستاوە بە نیشتەجێكردنی راگوێزراوانی قەلەموونی رۆژهەڵات و غوتەی دیمەشق لە ناوچەی عەفرین، ئەوەش دوای ئاوارەكردنی سەتان هەزار لە دانیشتوانی ناوچەكە بەهۆی ئۆپراسیۆنی سەربازی (چڵە زەیتوون) كە سوپای توركیا و گرووپە چەكدارەكانی سووریا لە 20ی كانوونی دووەمی رابردوو تا ئازاری رابردوو دەستیان پێ كرد و توانیان ناوچەكە دوای جەنگێكی سەخت كۆنترۆڵ بكەن لە دوای بۆردومانێكی سەختی ئاسمانی و زەوینی كە تیایدا 300 كەس شەهیدبوون و سەتانیش بریندار بوون و موڵك و ماڵی هاووڵاتییان و فەرمانگەكانی حكوومەت و دامەزراوە خزمەتگوزارییەكان تاڵان و وێران كرا.
هەروەها روانگەكە چاودێری ئەوەی كردووە كە دەسەڵاتدارانی توركیا لە عەفرین هەستاون بە تۆماركردنی زانیارییەكانی كەسانی هاتوو بۆ ناوچەكە و بەتایبەتی لە راگوێزراوانی غوتەی رۆژهەڵات كە پەنجە مۆر و مۆری چاویان لێ وەردەگرن و زانیاری تەواویان لەبارەوە تۆمار دەكەن لەناو رێوشوێنێكی تونددا بۆ كەسانی هاتوو و دەرچوو لە ناوچەكە، لەپاڵ پرۆسەی گرتن و پشكنین كە خەڵكی عەفرینی بە گشتی گرتووەتەوە كە لە شارەكە دەرنەچوونە.
لە چوارچێوەی دەستەوارەیەكی نهێنی نێوان توركیا و رووسیا و حكوومەتی سووریا بە بێدەنگبوونی رووسیا لە بەرانبەر هێرشە ئاسمانییەكانی توركیا بۆ سەر عەفرین، هەروەها بێدەنگی ئەمەریكا و هاوپەیمانەكان، لە كانوونی دووەم رابردوو سوپای توركیا بە پاڵپشتی ئۆپۆزسیۆنی سووریا ئۆپراسیۆنێكی فرەوانی سەربازیان بەناوی (چڵە زەیتوون) دەست پێ كرد، ئەوان لە ئازاری رابردوو توانیان ناوچەكە كۆنترۆڵ بكەن و بەو هۆیەوەش خەڵكێكی زۆر ئاوارە بوون.