یه‌كێك له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی هیندستان به‌ناوی (كوڵت)ی یه‌كێك له به‌هێزترین مۆبایله‌كانی بۆ ساڵی 2018 خسته بازاڕه‌كانه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی كۆمپانیای كۆڵتی ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای كوڵتی هیندستانی بۆ ساڵی 2018 مۆبایلێكی نوێی دروست كرد به‌ناوی "Impulse" ه‌وه، ئه‌م به‌رهه‌مه نوێیه به شێوازێكی زۆر جوان دیزاین كراوه و هێز و خێراییه‌كی زۆری هه‌یه كه یه‌كێكه له باشترین مۆبایله‌كانی ئه‌م كۆمپانیایه.
كۆمپانیاكه له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م مۆبایله‌وه ده‌ڵێت، مۆبایله نوێكه‌ی ئه‌م كۆمپانیایه پاترییه‌كی 4000 میلی ئه‌مپێری له‌سه‌ره و پرۆسێسه‌رێكی به‌هێزی هه‌یه كه ده‌گاته 290، جگه له‌وه‌ش كامێرایه‌كی به‌هێزی بۆ دانراوه كه كامێرای پێشه‌وه‌ی 13 مێگا پێكسڵه و كامێرای دواوه‌ی 16 مێگا پێكسڵه، هه‌روه‌ها شاشه‌یه‌كی روونی هه‌یه كه 5.99 ئینجه و روونییه‌كه‌ی ده‌گات 720 به 1440 پیكسڵ.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌م كۆمپانیایه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه ڕامی ئه‌م مۆبایله نوێیه چوار گێگابایته و میمۆری ناوه‌كی له 32 گێگا بایته‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و ده‌گاته 64 گێگا بایت، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا به سیسته‌می ئه‌ندرۆید 7.1.1 كار ده‌كات و نرخه‌كه‌شی ده‌گاته 175 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.