خانمە گۆرانیبێژ ناودارى پۆپى كوردى "هێڵی ڵۆڤ"، له واڵى تایبه‌تى خۆی له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام، وێنەیەكی تایبه‌تى له‌ناو شوێنێكى په‌رشوبڵاودا، بڵاو ده‌كاته‌وه كه پێ ده‌چێت له گه‌شتى هاوینه‌ى ده‌ره‌وه‌ى وڵات‌دا بێت، وێنه‌كه و جله‌كه‌ى ئه‌مجاره‌ى به‌رى بووه‌ته جێى سه‌رنجى هه‌وادارانى.
هێلی لۆڤ خانمه گۆرانیبێژی ناسراوی باشووری كوردستان، یه‌كێك بووه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی پشتیوانی سه‌رسه‌ختی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی ده‌كرد.
هێلی لۆڤ له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام توانجێكی زۆری بۆ هاتووه، چونكه وێنه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی به‌جوانی له‌شولاری هه‌موو ده‌ركه‌وتووه، هه‌وادارانی پێیان وایه له ستایل و جلوبه‌رگدا خۆی وه‌ك هاوشێوه‌ی كیم كارداشیان ده‌كات.
هێلین عەبدوڵا ناسراو بە ھێلی لەڤ لەدایکبووی ١٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٨ لە ورمێ، کچە هونەرمەند و گۆرانیبێژ و سەماکەر و ئەکتەری ناودارى کوردە، بەرهەمەکانی بە زمانی ئینگلیزیین، لە ساڵی ٢٠١٣ بەهۆی گۆرانی "Risk It All" ناسرا، لە ساڵی ٢٠١٤ لە فیلمی (Mardan) دەركەوت، هێلین ئێسته لە لۆس ئانجلوس لە ئەمه‌ریکا دەژی و لە ماوەی ڕابردوودا سەنتەرێكی جوانكاری تایبەت بە خانمانی لە شاری هەولێر كردەوە و لەسەر ئەم بابەتە ڕەخنەی زۆری لێ‌گیرا و دەوترا لەم دۆخەی ئێسته كوردستان تێی كەوتووە و ته‌نگژه‌ی داراییە كاتی ئەوە نییە لەم جۆرە شوێنانە بكرێتەوە و به پاره‌ى كێ توانیوویه‌تى ئه‌م كاره بكات.