دەوڵەتی یاسا داوای بەدەست هەژماركردنی دەنگەكانی هەڵبژاردن دەكات

:: PM:10:00:16/05/2018 ‌

پەرلەمانتارێكی سەر بە دەوڵەتی یاسا دووپاتی دەكاتەوە كە هاوپەیمانیەتییەكەی ئەنجامی هەڵبژاردنی شەمووی رابردووی پەرلەمانی عێراق رەت دەكاتەوە و رای گەیاند كە دەوڵەتی یاسا دان بە ئەنجامەكان دانانێت ئەگەر پەنا بۆ هەژماركردنی بەدەستی دەنگەكان نەبرێت. 

عەواتف نیعمە لەو بارەوە رای گەیاند كە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا تانە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق دەدات كە لە 12ی ئەم مانگە هاتە ئەنجامدان و روونی كردەوە كە هاوپەیمانیەتییەكە داوای گەڕانەوە بۆ سیستەمی هەژماركردنی دەنگەكان بەدەست دەكات.

زیاتر گوتی، پاڵەپەستۆیەكی زۆر لەسەر كۆمسیۆنی هەڵبژاردن كراوە و ئەوەش وای كردووە كە پرۆسەیەكی گەورەی ساختەكاری و دەستكاریكردنی ئەنجامەكان روو بدات، بۆیە ئەنجام نەدانی هەژماردنی دەنگەكان بەدەست مانای ئەوەیە كە دەوڵەتی یاسا هەرگیز دان بە ئەنجامی هەڵبژاردنەكە دانانێت. 

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق رای گەیاند كە رێژەی بەشداریكردنی دەنگدەران لە هەڵبژاردنی شەمووی رابردوو گەیشتە 44.52% و لەكۆی زیاتر لە 24 ملیۆن دەنگدەر تەنیا 10 ملیۆن و 840 هەزار و 988 كەس دەنگیان داوە.

سەرچاوە/ بەغداد تودەی



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل