سیناریۆكانی پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق

:: PM:11:35:16/05/2018 ‌

دوای ئەوەی شەمووی رابردوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە چوو و تا ئێستە ئەنجامە سەرەتاییەكان دەرچووە و بڕیارە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان دوای دوو رۆژی داهاتوو بەشێوەیەكی كۆتایی ئەنجامەكان رابگەیەنێت، لە ئێستاوە جموجۆڵی هاوپەیمانیەتییەكان دەستی پێ كردووە و بانگەشەی پێكهێنانی گەورەترین بارستەی پەرلەمان دەكەن بۆ پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق.

لەبارەی سیناریۆكانی پێكهێنانی گەورەترین بارستەی پەرلەمان كە مافی پێكهێنانی حكوومەتی دەبێت، بەتایبەتی لەناو ایستە براوە شیعەكاندا، شارەزا و شرۆڤەكاران باسی سیناریۆكانی پێكهێنانی گەورەترین باستە و حكوومەت دەكەن بەو شێوەیە: 

*دكتۆر ئەنوەر حەیدەری لەو بارەوە دەڵێت، چەندان سیناریۆ هەن لەوانە كۆبوونەوەی هەردوو باڵی حزبی دەعوە (دەوڵەتی یاسا) و (نەسڕ) لەگەڵ (فەتح) بۆ پێكهێنانی زۆرینەی شایستەی سەرۆكایەتی وەزیران.

*كۆبوونەوەی (سائیروون) و لیستەكانی تری براوە بێجگە لە (دەوڵەتی یاسا) و (فەتح).  

*(حیكمە) و (قەرار) ئامادەن بچنە ناو هەر هاوپەیمانیەتێك و هەردوو باڵوێزی ئەمەریكا و بەریتانیا لە پێوەندی بەردەوامن لەگەڵ كۆمسیۆن و قەوارە سیاسییەكان و هەڵوێستی ئەمەریكا و بریتانیاش روونە.

دكتۆر ئەسعەد كازم شەبیب لەو بارەوە گوتی، سیناریۆكان بریتین لە:

*سەرۆكایەتیی وەزیران لە هاوپەیمانی (سائیروون) و (نەسڕ) و قەوارەی تر بێك دێت كە نزیكترینە و لەلایەن ئەمەریكا و وڵاتانی كەنداوەوە پاڵپشتی دەكرێت و دژ بە ئێرانە. 

*سەرۆك وەزیرانی لە هاوپەیمانی (فەتح) دەبێت و لەلایەن (دەوڵەتی یاسا)وە پاڵپشتی دەكرێت، بەڵام ئەوەیان ئەگەرێكی لاوازە بە بەراورد بە پێشووەكەی، بۆیە یەكێكیان لە حكوومەت و ئەوەی تریان لە ئۆپۆزسیۆن دەبێت. 

دكتۆر ئەحمەد مەیالی لەو بارەوە دەڵێت، ئەو پرسیارە زۆر هەڵدەگرێت، بەڵام بژارەی نزیك ئەوەیە كە (سائیروون) ئەو قەوارەیە كە هەڵگری تەرازووی پێكهێنانی هاوپەیمانیەتێكی فرە تایفەیە و ئەگەری گەورە هەیە كە سەرۆك وەزیرانێكی نوێ بێت، بەڵام چانسی عەبادی هەر دەمێنێت ئەگەر بتوانیت لەژێر عەبادی حزبی دەعوە بێتە دەرەوە.

لەو سیناریۆیەدا (سائیروون) و (نەسڕ) و (وەتەنییە) و (حیكمە) و (گۆڕان) و (پارتی) و چەند لیستێكی تری بچووك لە بەرانبەر (فەتح) و (دەوڵەتی یاسا) و (یەكێتی) یەك دەگرن، یان سیناریۆیەكی تر كە هەرچوار بارستەكەی شیعە یەكبگرن لە بەرانبەر (سائیروون) و سەرۆك وەزیران دیاری بكەن. 

دكتۆر خالید عەرداوی، دەڵێت، بەهۆی نزیكی بەشێك لە لیستە براوە گەورەكان وای كردووە كە بەئاسانی حكوومەت نەیەتە پێكهاتن و ئەوەش وا دەكات كە گفتوگۆكان ماویەكی زۆر بخایەنێت بۆ دروستكردنی هاوپەیمانی گەورە بۆ پێكهێنانی حكوومەت، بۆیە لەبەردەم ئەم سیناریۆیانە دەبین:

*هاوپەیمانی (سائیروون) لەگەڵ (نەسڕ) و ژمارەیەك لە بارستەكانی سوننە و كورد بۆ پێكهێنانی گەورەترین باستەی پەرلەمان لە بەرانبەر وەرگرتنی (فەتح) و (دەوڵەتی یاسا) و ئەوانیتر رۆڵی ئۆپۆزسیۆن.

*هاوپەیمانیكردنی (نەسر) و (فەتح) و (دەوڵەتی یاسا) و ژمارەیەك لە بارستەكانی سوننە و كورد لە بەرانبەر (سائیروون) و ئەوانیتر بۆ بەرەی ئۆپۆزسیۆن.

* (سائیروون) و (فەتح) و (نەسڕ) و (دەوڵەتی یاسا) و ژمارەیەك بارستەی سوننە و كورد و ئەوانیتر دەبنە ئۆپۆزسیۆن.

*هاوپەیمانی (فەتح) و (دەوڵەتی یاسا) و (پارتی) و (یەكێتی) و (وەتەنییە) و ژمارەیەك لە بارستەكانی سوننە لە بەرانبەر (سائیروون) و (نەسڕ) كە دەبنە ئۆپۆزسیۆن.

*نەگەیشتنی هێزە سیاسییەكان بە رێككەوتن و كرانەوەی دەرگاكە بەرووی پشێوی و ناسەقامگیری، بۆیە سەركەوتنی هەریەك لەو سیناریۆیانە دەوەستێتە سەر هێزی گفتوگۆكاران و رۆڵی هۆكاری دەرەكی.

دكتۆر قەحتان حوسێنی، دەڵێت هەموو ئەگەرێك هەیە، چونكە هەموو بارستەكان دەیانەوێت بێنە ناو حكوومەت و كەسیان نایانەوێت رۆڵی ئۆپۆزسیۆن ببینن، هەروەها لە ئێستەوە دەستوەردانی دەرەكی بۆ دانانی نەخشەی هاوپەیمانیەتییەكان دەست پێ دەكات.

دكتۆر ئەحمەد قاسم لەو بارەوە دەڵێت كە (سائیروون) لە (نەسڕ) و ژمارەیەك بارستەی تری بچووك نزیكە بەو مەرجەی سەرۆك وەزیرانی بۆ عەبادی بێتەوە و ئەگەرنا ئەوان هاوپەیمانی ناكەن.

*(فەتح) نزیكە لە (دەوڵەتی یاسا) و لیستەكانی تری بچووك، بەڵام كۆی ئەوانە ناتوانن بگەنە ئاستی  پێكهێنانی حكوومەت بەبێ هەردوو پارتی كوردی پارتی و یەكێتی. 

*رەنگە ئەگەرێكی دوور بێت ئەویش هەڵگەڕانەوەی هەرسێ لیستی (نەسڕ) و (فەتح) و (دەوڵەتی یاسا) بەسەر (سائیروون).

عەدنان ساڵحی دەڵێت، سیناریۆكان بریتین لە:

*(سەدر) و (عەبادی) و (فەتح) و (حیكمە) و (وەتەنییە) و بارستەی تری سوننە و كوردی جگە لە (دەوڵەتی یاسا).

*(سەدر) و (عەبادی) و (حیكمە) و بارستەی تر و (فەتح) و (دەوڵەتی یاسا) لە دەرەوە دەبن.

*(دەوڵەتی یاسا) و (عەبادی) و (فەتح) و بارستەی تر جگە لە (حیكمە) و (سائیروون) لەگەڵ مانەوەی عەبادی وەك سەرۆك وەزیران.

*پێكهێنانی حكوومەت لە (دەوڵەتی یاسا) و (فەتح) و (حیكمە) و بارستەی تری كوردی و سوننە، لەو كاتەی (نەسڕ) و (سائیروون) لە ئۆپۆزسیۆن دەمێننەوە، كاتێك سەرۆك وەزیران كەسایەتییەكی نزیك لە ئێران بێجگە لە مالیكی دەبێت.

*دوا بژارە و لاوازترینیان هاوپەیمانیكردنی (سائیروون) و (نەسڕ) و (دەوڵەوتی یاسا) و (فەتح) و بارستەی تر بە سەرۆكایەتی كەسایەتییەكی دەرەوەی حزبی دەعوە یان سەربەخۆی شیعە.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق رای گەیاند كە رێژەی بەشداریكردنی دەنگدەران لە هەڵبژاردنی شەمووی رابردوو گەیشتە 44.52% و لەكۆی زیاتر لە 24 ملیۆن دەنگدەر تەنیا 10 ملیۆن و 840 هەزار و 988 كەس دەنگیان داوە.

سەرچاوە/ نەبەئ





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل