گوته‌بێژی فه‌رمی هاوپه‌یمانی نه‌سر كه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، دووپاتی كرده‌وه، كه نزیكترین لیستی براوه‌ی هه‌ڵبژاردن، لیستی سائیروونی سه‌ر به موقته‌دا سه‌در ده‌بێ، كه هه‌وڵده‌ده‌ین هاوپه‌یمانی له نێوانمان دروست بكه‌ن.
حوسێن عادلی گوته‌بێژی فه‌رمی هاوپه‌یمانی نه‌سر ئاشكرای كرد، هاوپه‌یمانی سائیروون به سه‌رۆكایه‌تیی موقته‌دا سه‌در، نزیكترین لایه‌ن و قه‌واره‌ی براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه كه بۆچوونه‌كانمان زۆر له‌یه‌كتره‌وه نزیكه بۆ حكوومه‌تی داهاتووی عێراق و به‌رنامه و ستراتیجی ئه‌و حكوومه‌ته.
زیاتر گوتی، به‌وهۆیه‌وه باشترین و نزیكترین قه‌واره كه هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ببه‌ستین بۆ دروستكردنی گه‌وره‌ترین فراكسیۆن له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بریتی ده‌بێ له هاوپه‌یمانی سائیروون، به‌ڵام ئه‌وه‌یش پێویستی به ڕاوێژ و گفتوگۆی زۆر هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ین به ڕێككه‌وتنی هاوبه‌ش، چونكه ئێمه ده‌مانه‌وێ حه‌یده‌ر عه‌بادی بۆ ویلایه‌تی دووه‌میش هه‌ڵبژێردرێته‌وه و ببێته‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.
له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایار/مایۆ لیستی سائیروونی سه‌در براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه، هاوپه‌یمانی فه‌تحی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی و دواتر هاوپه‌یمانی نه‌سری حه‌یده‌ر عه‌بادی و ئنجا لیسته‌كه‌ی مالیكی دێن، كه زۆرترین ده‌نگیان له هه‌لبژاردن به‌ده‌ستهێناوه.