وه‌زاره‌تى دارایى ئه‌مه‌ریكا سزا به سه‌ر ئاراس حه‌بیب كه‌ریم ده‌سه‌پێنێ، به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى پاره‌ى بۆ فه‌یله‌قی قودسى سوپای پاسدارانی ئێران ره‌وانه كردووه.
رۆژى سێشه‌مى رابردوو وه‌زاره‌تى دارایى ئه‌مه‌ریكا، كه به وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌ى ئه‌مه‌ریكا ده‌ناسرێت، سزاى به‌سه‌ر چه‌ند كه‌سێك سه‌پاند، كه یه‌كێك له‌وان ئاراس حه‌بیب كه‌ریمه، ئه‌میندارى گشتى پارتى كۆنگره‌ى نیشتیمانى عێراقه.
سزاكه سێ كه‌س ده‌گرێته‌وه یه‌كێك له‌وان پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى ئێران و به‌رپرسێكى حزبوڵاى لبنانى و ئه‌ویتریان ئاراسه به‌و سیفه‌ته‌ى كه ئاراس سه‌رۆكى بانكێكه به ناوى بانكى بیلادی ئیسلامى.
وه‌ك له راپۆرته‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى ئه‌مه‌ریكا هاتووه، ئاراس پاره‌یه‌كى زۆرى بۆ فه‌یله‌قی قودس و سوپاى پاسداران حه‌واڵه كردووه.
دواى مردنى ئه‌حمه‌د چه‌له‌بى، ئاراس حه‌بیب بوو به ئه‌میندارى گشتى كۆنگره‌ى نیشتیمانى، له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه دوێنێ له‌لایه‌ن ئاراسه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌و زانیاریانه‌ى ئه‌مه‌ریكا به پیلانگێڕى ناو ده‌بات و پێیوایه، هۆكارى بڵابوونه‌وه‌ى راپۆرته‌كه له‌م كاته‌دا پێوه‌ندى به ئاشكراكردنى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌وه هه‌یه، چونكه خۆى كاندیده له سه‌ر لیستى هاوپه‌یمانى نه‌سر.
ئه‌و سزایانه‌ى به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌وه ده‌سه‌پێنرێت، چه‌ند سزاییه‌كى دارایى و یاسایین، پێشتر له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه له دژى ئێران به‌كارده‌هات، به‌ڵام دواى ئه‌نجامدانى رێكه‌وتنى ئه‌تۆمى له ناوه‌ڕاستى 2015 راگیرا بوو، ئه‌مه‌ریكا به‌نیازه له نزیكترین ماوه له دژى ئێران ئه‌م یاسایانه به‌كار بخاته‌وه.