دوای ئه‌وه‌ی گێژه‌ڵۆكه‌یه‌كی به‌هێز له ئه‌مه‌ریكا ڕووی دا، چه‌ندان زیانی سروشتی و ته‌ندروستی به وڵات و هاووڵاتییان گه‌یاند، بۆیه تا ئێسته به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن و خه‌ریكی چاره‌سه‌ركردنین.
ڕۆژی چوارشه‌م له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریكا، گێژه‌ڵۆكه‌یه‌كی به‌هێز ڕووی دا، به‌هۆیه‌وه ئه‌م زیانانه‌ی لێ كه‌وته‌وه:
_ كاره‌بای زیاتر له 360 ماڵ زیانی به‌ركه‌وتووه، به تایبه‌ت له نیویۆرك، نیوجرسی، كۆنتیكت، بنسلڤانیا و وێست ڤێرجینیا، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌وه بووه كه وایه‌ر و هێڵه‌كانی كاره‌با له‌و كاته‌دا له‌یه‌كتر ئاڵاون، یان دره‌خت و شتی تریان لێ گیراوه، به هۆیه‌وه كاره‌با بڕاوه و زیانێكی زۆری به هاووڵاتییان گه‌یاندووه.
_ چه‌ند قوتابخانه‌یه‌ك داخران، یان وانه‌كانیان بۆ كاتی ترر دواخست، ڕۆژی گێژه‌ڵۆكه‌كه‌ش به یه‌كجاری ده‌وام نه‌ما.
_ چه‌ند هێڵێكی هاتوچۆی میترۆ له شاری نیویۆرك و بۆستن له ترسی دووباره ڕوودانه‌وه‌ی گێژه‌ڵۆكه وه‌ستێنرا.
_ كچێكی 11 ساڵ و دوو كه‌سی تر، به هۆی گێژه‌ڵۆكه‌كه‌وه له‌ناو ئۆتۆمبێل گیریان خواردبوو، چونكه دره‌خته‌كان به هێزێكی زۆره‌وه كه‌وتبوونه سه‌ر ئۆتۆمبێل و ڕێیان لێ گرتبوون.
_ چه‌ند ماڵێك كه له‌سه‌ر ده‌ریا بوون، به ئاو نقوم بوون و مه‌ترسییه‌كی زۆریان پێ گه‌یشتووه، له ناچاریدا خۆیان به دار و دره‌خته‌كان گرتووه‌ته‌وه.
_ چه‌ند حاڵه‌تێكی له‌ناكاویش ڕووی داوه، كه به په‌له گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی فریاگوزاری و چاره كراون.
_ داوا له دانیشتوانی برۆكفیلد كراوه له ماڵه‌كانیان نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ترسی تووشبوونیان به ڕووداوی نه‌خوازراو كه‌متر بێت.
_ نزیكه‌ی 600 گه‌شت له فڕۆكه‌خانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌هۆی خراپی باری كه‌ش و هه‌واوه ڕه‌ت كراونه‌ته‌وه و دوا خراون.