بەهۆی گریزمان.. ئەتلەتیكۆ مەدرید بووە پاڵەوانی یۆروپا لیگ

:: AM:09:31:17/05/2018 ‌

یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی توانی جامی خولی ئەوروپا (یۆروپا لیگ)ی بە دەستبێنێ دوای بردنەوەی لە یانەی مارسیلیای فڕەنسی.

شەوی رابردوو هەردوو یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید و مارسیلیا لە شاری لیۆنی فڕەنسا لە یاریی كۆتای خولی ئەوروپا رووبەڕووی یەكتر بوونەوە، یانەكەی یەكەم توانی بە 3 گۆڵی بێ وەڵام یارییەكە بباتەوە.

لەو یارییەدا ئەنتوان گریزمانی ئەستێرەی فڕەنسی و هێرشبەری یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید ئاستێكی ناوازەی پێشكەش كرد و 2 گۆڵی بۆ یانەكەی لە خولەكانی 21 و 49 تۆمار كرد، گۆڵی سێیەمی یارییەكەش لەلایەن گابی كاپتنی یانە ئیسپانییەكەوە لە خولەكی 88 تۆمار كرا.

بەمەش یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید ژمارەی ناسناوەكانی خولی ئەوروپا (یۆروپا لیگ)ی كرد بە 3 ناسناو دوای ئەوەی لە ساڵانی 2009-2010 و 2011-2012 بەهەمانشێوە ناسناوەكانیان بردبووەوە.

بە ڤیدیۆ گۆڵەكانی یارییەكە ببینە:_



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م